Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم کۆرنسۆس 2:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌م ڕۆژگاره‌ نه‌یانده‌زانی، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بیانزانایه‌، په‌روه‌ردگاری شكۆمه‌ندیان له‌خاچ نه‌ده‌دا.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 هیچ کام لە دەسەڵاتدارانی ئەم دنیایە تێنەگەیشتن، چونکە ئەگەر تێبگەیشتنایە، مەسیحی خاوەن شکۆیان لە خاچ نەدەدا.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم کۆرنسۆس 2:8
22 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

له‌و كاته‌دا ئیشۆع فه‌رمووی: “ئه‌ی باوک، سوپاست ده‌كه‌م، په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، چونكه‌ ئه‌مانه‌ت له‌ دانا و تێگه‌یشتووان شاردۆته‌وه‌ و بۆ منداڵان ئاشكرات كردووه‌.


ئه‌وه‌ی له‌نێو دڕكاندا تۆوكرا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوێ له‌ وشه‌كه‌ ده‌گرێت، به‌ڵام خه‌می جیهان و فریوی سامان، وشه‌كه‌ ده‌خنكێنن و بێ به‌رهه‌م ده‌بێت.


ئیشۆعیش فه‌رمووی: “باوكه‌، لێیان خۆش به‌، چونكه‌ نازانن چی ده‌كه‌ن”. ئینجا به‌ تیروپشک كراسه‌كه‌یان دابه‌ش كرد.


ئه‌مانه‌ش ده‌كه‌ن چونكه‌ نه‌ باوكیان ناسیوه‌ و نه‌ من.


ئایا كه‌س له‌ سه‌رۆكه‌كان یان په‌ڕیشییه‌كان باوه‌ڕی پێ هێناوه‌؟


پێیان وت: “باوكت له‌كوێیه‌؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “نه‌ من ده‌ناسن و نه‌ باوكیشم. ئه‌گه‌ر منتان بناسیبایه‌ باوكی منیشتان ده‌ناسی”.


چونكه‌ دانیشتوانی یروشلایم و سه‌رۆكه‌كانیان ئه‌مه‌یان نه‌ناسی، كاتێ تاوانباریان كرد، وته‌ی پێغه‌مبه‌رانیان هێنایه‌ دی كه‌ هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ک ده‌خوێندرێته‌وه‌.


ئه‌ویش وتی: “برایان و باوكان گوێبگرن! خوداوه‌ندی شكۆ بۆ ئه‌وڕاهه‌می باوكمان ده‌ركه‌وت كاتێ له‌ میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئه‌وه‌ی له‌ حاران نیشته‌جێ بێت،


كوا دانا؟ كوا ته‌وراتزان؟ كوا كه‌سی به‌ ده‌م وزاری ئه‌م ڕۆژگاره‌؟ ئایا خودا دانایی ئه‌م جیهانه‌ی نه‌كردۆ‌ته‌ گێلایه‌تی؟


ئێمه‌ له‌نێو پێگه‌یشتووان به‌ دانایی ده‌دوێین، به‌ڵام داناییه‌ك نه‌ له‌م ڕۆژگاره‌یه‌ و نه‌ له‌ سه‌رۆكه‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره‌یه‌، كه‌ له‌ناوده‌چن.


به‌ڵكو هزریان ڕه‌ق بووه‌، چونكه‌ تاكو ئه‌مڕۆش، كاتێ په‌یمانی كۆن ده‌خوێندرێته‌وه‌ هه‌مان پێچه‌ ماوه‌ و لانه‌دراوه‌، كه‌ له‌ مه‌سیحدا پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌.


داوا ده‌كه‌م تاكو خوداوه‌ندی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، باوكی شكۆ، ڕووحی دانایی و ئاشكراكردنتان له‌ ناسینی خۆی بداتێ.


كه‌ هزریان تاریكه‌، له‌به‌ر ئه‌و نه‌زانینه‌ی تیایاندایه‌ و له‌به‌ر دڵڕه‌قییان له‌ ژیانی خودا دابڕاون.


كه‌ جاران كفركار و چه‌وسێنه‌ر و توندڕه‌و بووم، به‌ڵام به‌زه‌یی پێم هاته‌وه‌، چونكه‌ به‌ نه‌زانی و بێباوه‌ڕی كردوومه‌.


برایانم، وه‌ک باوه‌ڕدار به‌ په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، په‌روه‌ردگاری شكۆ، جوداخوازی مه‌كه‌ن.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ