Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم کۆرنسۆس 13:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 خۆشویستن پشوودرێژییه‌ و نیانییه‌. خۆشویستن ئیره‌یی نییه‌، خۆشویستن شانازی نییه‌ و لووتبه‌رزی نییه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 خۆشەویستی پشوودرێژییە، خۆشەویستی نیانییە. خۆشەویستی ئیرەیی نییە، شانازی نییە، لووتبەرزی نییە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم کۆرنسۆس 13:4
53 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

هه‌میشه‌ ڕێگاكانی سه‌ركه‌وتووه‌. له‌ حوكمه‌كانی خودا ناگات. دوژمنه‌كانی خۆی به‌ هیچ ده‌زانێت.


چونكه‌ زانی له‌ به‌ر ئیره‌یی ئیشۆعیان ڕاده‌ست كردبوو.


باوكانیش ئیره‌ییان به‌‌ یۆسپ برد، فرۆشتیانه‌ میسڕ. به‌ڵام خودای له‌گه‌ڵ بوو،


پڕبوون له‌ هه‌موو تاوان و داوێنپیسی و به‌دكاری و چڵێسی و به‌دڕه‌وشتی، پڕن له‌ ئیره‌یی و كوشتن و دژایه‌تی و فێڵبازی و خراپه‌كاری،


با وه‌ک له‌ ڕۆژدا به‌ڕێزه‌وه‌ ڕه‌فتار بكه‌ین، نه‌ک له‌ گه‌له‌گان و سه‌رخۆشی، ڕابواردن و به‌ڕه‌ڵایی، ناكۆكی و ئیره‌یی.


چونكه‌ هێشتا جه‌سته‌یین. چونكه‌ كه‌ ئیره‌یی و ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا هه‌بێت، ئایا جه‌سته‌یی نین و ته‌نها وه‌ك ئاده‌میزاد ناژین؟


هه‌ندێك لووتبه‌رز بوونه‌ وه‌ك بڵێی نایێمه‌ لاتان.


برایان، ئێستا له‌ پێناوی ئێوه‌دا خۆم و ئه‌پۆلۆسم له‌م شتانه‌ كرده‌ نموونه‌، تاكو له‌ ئێمه‌وه‌ فێربن: {زێده‌ ڕۆیی مه‌كه‌ن له‌وانه‌ی نووسراون}، ئینجا كه‌س خۆی به‌ یه‌كێك هه‌ڵنه‌كێشێت له‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌.


ئێوه‌ش لووتبه‌رز بوونه‌! باشتر نه‌بوو ماته‌مدار بن، تاكو ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه‌ له‌نێوانتاندا لابدرێت؟


سه‌باره‌ت به‌ قوربانیی بته‌كان: ده‌زانین كه‌ هه‌موومان زانیاریمان هه‌یه‌. زانین لووتبه‌رز ده‌كات، به‌ڵام خۆشویستن بنیاد ده‌نێت.


چونكه‌ ده‌ترسم كاتێ بێم و وه‌ک ده‌مه‌وێت نه‌تانبینم، ئێوه‌ش وا بمبینن كه‌ نه‌تانه‌وێت. نه‌وه‌ک ناكۆكی، ئیره‌یی، تووڕه‌یی، تاقمكاری، بوختان، غه‌یبه‌ت، له‌خۆباییبوون، شێوان هه‌بێت.


به‌ بێگه‌ردی و زانین و ئارامگرتن و نیانی، به‌ ڕووحی پارسا و خۆشویستنی بێ ڕووپامایی،


با له‌خۆبایی نه‌بین، یه‌كتری تووڕه‌ نه‌كه‌ین، ئیره‌یی به‌یه‌كتر نه‌به‌ین.


به‌وپه‌ڕی خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی، به‌ خۆشویستن به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن.


له‌گه‌ڵ یه‌كتری نیان بن، به‌ به‌زه‌یی بن، یه‌كتر ببه‌خشن، وه‌ک خوداش له‌ مه‌سیحدا لێتان خۆشبوو.


بێگومان هه‌ندێک له‌به‌ر ئیره‌یی و ناكۆكی مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام هه‌ندێک به‌ دڵخۆشیه‌وه‌.


به‌ هه‌موو هێزێک به‌گوێره‌ی توانای شكۆی خۆی به‌هێزتان بكات، بۆ هه‌موو دانبه‌خۆداگرتن و پشوودرێژیه‌ک، به‌ شادییه‌وه‌


با كه‌س شایسته‌یی خه‌ڵاته‌كه‌تان له‌ده‌ست نه‌دات، ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌ خاكساری و په‌رستنی فریشته‌ بێت، ئه‌وه‌ی ده‌یبینێت درێژدادڕی لێده‌كات، كه‌ به‌ مێشكه‌ جه‌سته‌ییه‌ پووچه‌كه‌ی لووتبه‌رز ده‌بێت.


بۆیه‌ وه‌كو بژارده‌ی خودا، پارسا و خۆشه‌ویست، میهره‌بانی و نیانی و خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی بپۆشن.


برایان، داواشتان لێ ده‌كه‌ین: سه‌رزه‌نشتی ته‌مبه‌ڵه‌كان بكه‌ن، وره‌ی وره‌دابه‌زیوه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، یارمه‌تی لاوازه‌كان بده‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌مووان پشوودرێژ بن.


ئه‌وا لووتبه‌رزه‌ و هیچ تێناگات، به‌ڵكو حه‌ز له‌ شه‌ڕه‌قسه‌ و ده‌م ده‌مانێ ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئیره‌یی و ناكۆكی و بوختان و گومانی خراپ و


ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌كه‌ن به‌ دڵنه‌رمی ڕاستیان بكاته‌وه‌، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی خودا تۆبه‌كردنی ڕه‌وا ناسینیان بداتێ و


به‌ڵام تۆ، فێركردنم و سه‌ربورده‌م و ئامانج و باوه‌ڕ و ئارامگرتن و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن،


وشه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نه‌، ئاماده‌ به‌ له‌ كاتی گونجاو و نه‌گونجاو، سه‌رزه‌نشت بكه‌، ڕابخوڕه‌، ئامۆژگاری بكه‌ به‌وپه‌ڕی پشوودرێژی و فێركردنه‌وه‌.


چونكه‌ پێشتر ئێمه‌ش گێل و یاخی و گومڕا بووین، به‌نده‌ی هه‌وه‌س و چێژی جۆراوجۆر بووین، له‌ كینه‌ و ئیره‌یی ده‌ژیاین، ئێسكگران، ڕقمان له‌ یه‌كتری بوو.


یاخود واده‌زانن سیپاره‌كه‌ به‌ ناڕه‌وا ده‌فه‌رمووێ: ئه‌و ڕووحه‌ی كه‌ تیاماندا نیشته‌جێ بوو تامه‌زرۆی ئیره‌ییه‌‌؟


بۆیه‌ هه‌موو ڕق و هه‌موو فێڵ و ڕووپامایی و ئیره‌یی و هه‌موو زه‌مكردنێک دابكه‌نن.


له‌ كۆتاییدا، هه‌مووتان به‌ یه‌ک هه‌سته‌وه‌ یه‌ک ڕا بن، خۆشویستنی برایانه‌تان هه‌بێ، میهره‌بان و نیان بن.


به‌ڵام پێش هه‌موو شتێک، با خۆشویستنتان بۆ یه‌كتری به‌ هێز بێت، چونكه‌ خۆشویستن گوناهی زۆر داده‌پۆشێت.


بۆ خواترسی سۆزی برایانه‌، بۆ سۆزی برایانه‌ خۆشویستن.


خۆشه‌ویستان، ئه‌گه‌ر خودا ئاوا خۆشیویستین، پێویسته‌ ئێمه‌ش یه‌كتریمان خۆشبووێ.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ