Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەکەم کۆرنسۆس 1:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 ئه‌وه‌ی تا پایان جێگیریتان ده‌كات، تاكو له‌ ڕۆژی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیحدا بێ گله‌یی بن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 ئەو هەتا کۆتایی دەتانچەسپێنێت، تاکو لە ڕۆژی عیسای مەسیحی پەروەردگارماندا بێ گلەیی بن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەکەم کۆرنسۆس 1:8
29 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

تاكو دڵتان جێگیر بێت بۆ ئه‌وه‌ی بێ گله‌یی له‌ پارساییدا بن، له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان له‌ هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكانی.


ئێستا به‌ له‌شی ئاده‌میزادیی مه‌سیح به‌ مردن ئاشتی كردنه‌وه‌، تاكو له‌به‌رده‌می به‌ پارسایی و بێ كه‌موكوڕی و بێ گله‌یی پێشكه‌شتان بكات


له‌مه‌شدا دڵنیام، ئه‌وه‌ی له‌ ئێوه‌دا ئه‌م ئیشه‌ چاكه‌ی ده‌ستپێكردووه‌، تاكو ڕۆژی ئیشۆعی مه‌سیح ته‌واوی ده‌كات.


په‌روه‌ردگار سه‌رڕاسته‌، ئه‌وه‌ی جێگیرتان ده‌كات و له‌ به‌دكار ده‌تانپارێزێت.


تا وارگه‌یه‌كی شكۆدار بۆ خۆی ئاماده‌ بكات، گڵاوی و له‌كه‌ و هه‌ر شتێكی ئاوای نه‌بێت، به‌ڵكو پارسا و بێ كه‌موكوڕی.


بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه‌ جێگیریتان بكات به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م و ڕاگه‌یاندنی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه‌ی كه‌ له‌ كاته‌ ئه‌زه‌لییه‌كانه‌وه‌ به‌ شاراوه‌یی مابووه‌وه‌،


خودای هه‌موو به‌خششێک، ئه‌وه‌ی بانگی كردوون بۆ شكۆ جاویدانیه‌كه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، كه‌ تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ته‌واوكارتانه‌ و جێگیرتان ده‌كات و به‌هێزتان ده‌كات و بناغه‌تان داده‌نێت.


تاكو باشترین شت جیا بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی مه‌سیح دڵسۆز و بێ كۆسپ بن،


بۆیه‌ خۆشه‌ویستان، كه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن، تێبكۆشن بۆ ئه‌وه‌ی بێ گڵاوی و بێ گله‌یی له‌ ئاشتیدا له‌لای ئه‌و ببینرێن.


تۆ كێی تاكو به‌نده‌ی یه‌كێكی دیكه‌ تاوانبار بكه‌یت؟ ئه‌و بۆ گه‌وره‌ی خۆیه‌تی جێگیر ده‌بێت یان ده‌كه‌وێت. به‌ڵام جێگیر ده‌بێت، چونكه‌ خودا ده‌توانێ جێگیری بكات.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار حه‌ز له‌ ڕه‌وا ده‌كات، واز له‌ خۆشه‌ویستانی ناهێنێت. تاهه‌تایه‌ ده‌پارێزرێن، به‌ڵام نه‌وه‌ی به‌دكاران دوایان ده‌بڕدرێته‌وه‌،


به‌ڵام ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دز دێت، تیایدا به‌ ده‌نگێكی به‌رز ئاسمانان نامێنێت، به‌ سووتان توخمه‌كان هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، زه‌وی و ئه‌و دروستكراوانه‌ی تیایدایه‌ ده‌سوتێت.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ مه‌سیحدا ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا جێگیر ده‌كات، ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی كردووین، خودایه‌،


چونكه‌ به‌دكاره‌كان بازوویان ده‌شكێت، به‌ڵام په‌روه‌ردگار پشتی خوداناسان ده‌گرێت.


وه‌ک هه‌ندێک لێمان تێگه‌یشتن، تاكو شانازی ئێوه‌ بین، وه‌ک ئێوه‌ش شانازی ئێمه‌ن، له‌ ڕۆژی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار.


كه‌سی ئاوا بۆ له‌ناوچوونی جه‌سته‌ بدرێته‌ ده‌ستی شه‌یتان، تاكو له‌ ڕۆژی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ڕووح ڕزگاری بێت.


چونكه‌ وه‌ک ئه‌و بروسكه‌یه‌ی له‌ لایه‌كه‌وه‌ له‌ ژێر ئاسماندا بروسكه‌ ده‌دات لایه‌كی دیكه‌ له‌ ژێر ئاسماندا ڕووناک ده‌كاته‌وه‌، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌ ڕۆژی خۆیدا وا ده‌بێت.


له‌ ڕۆژی ئاشكراكردنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیشدا ئاوا ده‌بێت.


چونكه‌ ئافریده‌ چاوه‌ڕێ ده‌كات ڕۆڵه‌كانی خودا ئاشكرا بكرێن.


ئه‌وا كاری هه‌ر یه‌كێك ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه‌ ڕۆژ ئاشكرای ده‌كات، چونكه‌ به‌ ئاگر ئاشكرا ده‌كرێت و ئاگر تاقی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاری هه‌ر یه‌كێك چۆنه‌.


چونكه‌ شتێكی دیكه‌تان بۆ نانووسین جگه‌ له‌وه‌ی بیخوێننه‌وه‌ یان لێی تێبگه‌ن. منیش هیوادارم تاكو به‌ ته‌واوی له‌ ئێمه‌ تێبگه‌ن،


له‌ودا داكوتراو بن و بنیاد بنرێن، جێگیر بن له‌ باوه‌ڕدا وه‌ک فێركران، له‌ سوپاسگوزاریتان بڕژێته‌وه‌.


چونكه‌ خۆتان باش ده‌زانن، كه‌ ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دزه‌ له‌ شه‌ودا، ئاوا دێت.


تاكو خێرا هزرتان نه‌هه‌ژێت و نه‌ترسن، نه‌ به‌ ڕووحێک، نه‌ به‌ وشه‌یه‌ک، نه‌ به‌ په‌یامێک وه‌ک له‌ ئێمه‌وه‌ بێت، بڵێت ڕۆژی مه‌سیح هاتووه‌.


له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌م ئازارانه‌ ده‌چێژم، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌م، چونكه‌ ده‌زانم باوه‌ڕم به‌ كێ هێناوه‌، دڵنیام ئه‌و ده‌توانێ پارێزگاری سپارده‌كه‌م بكات تا ئه‌و ڕۆژه‌.


له‌و ڕۆژه‌دا په‌روه‌ردگار پێی بدات به‌زه‌یی په‌روه‌ردگار بدۆزێته‌وه‌. باش ده‌زانیت له‌ ئه‌پیسۆسدا له‌ چه‌ند لایه‌ک ڕاژه‌ی كرد.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ