30 لە ڕۆژی چوارەمدا سەرۆکی نەوەی ڕەئوبێن، ئەلیسوری کوڕی شەدیئور، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
«ئەمەش ناوی ئەو پیاوانەیە کە یارمەتیتان دەدەن: «لە هۆزی ڕەئوبێن، ئەلیسوری کوڕی شەدیئور؛
لەلای باشوور، هۆزی ڕەئوبێن لەژێر بەیداخی ئۆردوگاکەیان بەگوێرەی لەشکرەکانیان چادر هەڵدەدەن، سەرۆکی نەوەی ڕەئوبێنیش ئەلیسوری کوڕی شەدیئورە.
بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیابی کوڕی حێلۆنە.
پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛