18 بیرێک میرەکان لێیان داوە، پیاوماقوڵانی گەل هەڵیانکەندووە، ئەو پیاوماقوڵانە بە داردەست و گۆچانەکانیان.» لە چۆڵەوانییەوە هەتا مەتانە چوون،
ئەلیاشیڤی سەرۆکی کاهینان و برا کاهینەکانی دەستیان بە کار کرد و دەروازەی مەڕیان بنیاد نایەوە و تەرخانیان کرد و دەرگاکانیشیان دانا. شووراکەشیان هەتا قوللەی سەد بنیاد نایەوە و تەرخانیان کرد، هەروەها هەتا قوللەی حەنەنێل بنیادیان نایەوە.
لەتەنیشت ئەوانیشەوە تەقۆعییەکان ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە، بەڵام خانەدانەکانیان شانیان نەدایە پاڵ خزمەتەکەی سەرپەرشتیارەکانیان.
یەزدان دادوەرمانە، یەزدان فەرزدانەرمانە، یەزدان پاشامانە، ئەو ڕزگارمان دەکات.
ئەوسا ئیسرائیل ئەم گۆرانییەیان چڕی: «ئەی بیر هەڵبقوڵێ، گۆرانی لە بارەوە بڵێن،
لە مەتانەوە هەتا نەحەلیێل و لە نەحەلیێلەوە هەتا بامۆت،
چونکە تەورات لە ڕێگەی موساوە درا، بەڵام نیعمەت و ڕاستی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هات.
موسا فەرمانی فێرکردنی پێداین، میراتە بۆ کۆمەڵی یاقوب.
بەڵام تۆ لێرە لەگەڵم بوەستە، باسی هەموو فەرمان و فەرز و یاساکانت بۆ دەکەم کە فێریان دەکەیت و ئەوان لەو خاکەدا پەیڕەوی دەکەن کە من پێیان دەدەم هەتا دەستی بەسەردا بگرن.»
تەنها یەک شەریعەتدانەر و دادوەر هەیە، ئەو دەتوانێت ڕزگار بکات و لەناوببات. بەڵام تۆ کێی تاکو نزیکەکەت حوکم بدەیت؟