71 هەندێکیش لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان دایە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکە، بیست هەزار درهەمی زێڕ و دوو هەزار و دوو سەد مەنای زیو.
بۆ کاری بیناسازی پەرستگای خودا پێنج هەزار تالنت زێڕ و دە هەزار درهەمی زێڕ، دە هەزار تالنت زیو، هەژدە هەزار تالنت بڕۆنز و سەد هەزار تالنت ئاسنیان بەخشی.
هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان بۆ کارەکە پێشکەش کرد. پارێزگارەکە هەزار درهەم زێڕی بە گەنجینە و پەنجا تاس و پێنج سەد و سی کراسی بە کاهینەکان بەخشی.
ئەوەی پاشماوەی گەل بەخشییان، بیست هەزار درهەمی زێڕ، دوو هەزار مەنای زیو، لەگەڵ شەست و حەوت کراس بۆ کاهینەکان.
ئایا خودا نییە ئەوەی لایەنگری میران ناکات و دەوڵەمەند لە هەژار بە زیاتر دانانێت، چونکە هەمووان کاری دەستی ئەون؟
چونکە ئەگەر پەرۆشی هەبێت، ئەوا خودا بەگوێرەی ئەوەی کە کەسەکە هەیەتی پەسەندی دەکات، نەک بەگوێرەی ئەوەی نییەتی.