22 پاش ئەویش کاهینەکانی ناوچەکانی دەوروبەری ئۆرشەلیم ڕووخاوییەکەیان چاککردەوە.
هەروەها گۆرانیبێژەکان لە ناوچەکانی دەوروبەری ئۆرشەلیم کۆکرانەوە، لە گوندەکانی نەتۆفیەكان،
دوای ئەویش مەرێمۆتی کوڕی ئوریای کوڕی هەقۆچ بەشێکی دیکەی لە داڵانی ماڵی ئەلیاشیڤەوە هەتا کۆتایی ماڵەکە چاککردەوە.
پاش ئەوانیش بنیامین و حەشوڤ بەرامبەری ماڵەکانی خۆیانیان چاککردەوە. پاش ئەمانیش عەزەریای کوڕی مەعسێیاهوی کوڕی عەنانیاش تەنیشت ماڵەکەی خۆی چاککردەوە.
سەنڤەلەت و گەشەم پەیامیان بۆ ناردم و گوتیان: «وەرە با لە یەکێک لە گوندەکانی دەشتی ئۆنۆ پێکەوە کۆببینەوە.» ئەوان بیریان لەوە دەکردەوە خراپەم لەگەڵدا بکەن.