16 پاش ئەویش نەحەمیای کوڕی عەزبوقی فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی بێتچوور ڕووخاوییەکەی هەتا ئەو شوێنە چاککردەوە کە کەوتبووە بەرامبەر گۆڕەکانی داود، هەتا گۆمە دەستکردەکە و ماڵی پاڵەوانەکان.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی حەزقیا، هەموو دەستکەوتەکانی و چۆن گۆمەکە و جۆگەکەی دروستکرد و ئاوی هێنایە ناو شارەکەوە لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون.
کوڕەکەی شەمەی ماعۆن بوو و ماعۆنیش باوکی بێتچوور بوو.
بێتچوور، سۆخۆ، عەدولام،
لەسەر دارەمەیتێک دایاننا کە پڕ بوو لە بۆنوبەرام و پێکهاتووی جۆراوجۆری بۆنخۆش بەپێی تێکەڵکردنەکەی. لەو گۆڕەی کە لە شاری داود بۆ خۆی هەڵکەندبوو ناشتیان و ئاگرێکی گەورەیان وەک ڕێزلێنان بۆ کردەوە.
پاشان پەڕیمەوە بۆ دەروازەی کارێز و بۆ گۆمی پاشا، بەڵام جێگا نەبوو بۆ پەڕینەوەی ئەو وڵاخەی لە ژێرم بوو.
لەتەنیشت ئەویشەوە شەلومی کوڕی هەڵۆحێش، فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی ئۆرشەلیم، خۆی و کچەکانی ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە.
دەروازەی زبڵیش مەلکیای کوڕی ڕێکابی فەرمانڕەوای ناوچەی بێتهاکارەم ڕووخاوییەکانی چاککردەوە و ئەو بنیادی ناوە، دەرگاکانی بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی.
پاش ئەویش لێڤییەکان بە سەرپەرشتی ڕەحومی بانی ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە و لەتەنیشت ئەویشەوە حەشەڤیای فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی قەعیلا لە بەشەکەی خۆی ڕووخاوییەکانی چاککردەوە.
لەتەنیشت ئەوانیشەوە ڕەفایای کوڕی حوور، فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی ئۆرشەلیم ڕووخاوییەکانی چاککردەوە.
حەوزی ئاوم دروستکرد هەتا لەوێوە دارستانە سەوزەکان ئاو بدەم.
ببینن! گالیسکەکەی سلێمانە، شەست پاڵەوان دەوریان داوە لە پاڵەوانەکانی ئیسرائیل،
ئەستێلێک دروستدەکەن لەنێوان دوو شووراکە، بۆ ئاوی گۆمە کۆنەکە. بەڵام نەتانڕوانییە یەزدانی دروستکەری، ئەوەی لەمێژەوە شێوەی کێشابوو نەتانبینی.
کەلێنەکانی شاری داود دەبینن کە زۆر بوون و ئاوی گۆمی خوارێ کۆدەکەنەوە.
یەزدانیش بە ئیشایای فەرموو: «ئێستا بچۆ بۆ پێشوازی ئاحاز، خۆت و شئار یاشوبی کوڕت، لە کۆتایی ئاوباری گۆمەکەی سەرەوە لەلای ڕێگای کێڵگەی جلشۆرەکە و
«برایان، با بە ڕاشکاوی پێتان بڵێم کە داودی باوکمان مرد و نێژرا، گۆڕەکەشی تاکو ئەمڕۆ لەلامانە.
حەلحول، بێتچوور، گەدۆر،