5 دەوری گرتم و گەمارۆی دام بە ژەهر و ناخۆشی.
ڕێی لێ گرتم و ناپەڕمەوە، تاریکی خستووەتە سەر ڕێڕەوم.
ژەهری تاڵیان دەرخواردم دا، لە تینوویەتیم سرکەیان دەرخوارد دام.
لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار سەبارەت بە پێغەمبەرەکان ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا من زەقنەبووتیان دەرخوارد دەدەم و ئاوی ژەهراوییان پێ دەنۆشم، چونکە لەلای پێغەمبەرەکانی ئۆرشەلیمەوە گڵاوی بۆ هەموو زەوی بڵاو بووەوە.»
«ئێمە بۆچی دانیشتووین؟ با کۆببینەوە! با هەڵبێین بۆ شارە قەڵابەندەکان و لەوێ لەناوبچین! یەزدانی پەروەردگارمان بڕیاری لەناوچوونی ئێمەی داوە، ئاوی ژەهراویمان دەرخوارد دەدات، لەبەر ئەوەی لە دژی یەزدان گوناهمان کرد.
لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، ئاوا دەفەرموێت: «ئەوەتا من زەقنەبووت دەرخواردی ئەم گەلە دەدەم و ئاوی ژەهراوییان پێ دەنۆشم.
دێتەوە بیرم، ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانیم، وەک ژەهر و زەقنەبووت بوون.
«کاتێک دەبینن بە سوپا دەوری ئۆرشەلیم دراوە، ئەوسا بزانن ڕووخانی نزیک بووەتەوە.