34 ئینجا سنوورەکە بەرەو خۆرئاوا گەڕایەوە بۆ ئەزنۆت تاڤۆر و لەوێشەوە چوو بۆ حوقۆق و گەیشتە زەبولون لەلای باشوورەوە و گەیشتە ئاشێر لەلای ڕۆژئاواوە و لە ڕۆژهەڵاتیشەوە بۆ ڕووباری ئوردون.
سەبارەت بە نەوەی نەفتالی گوتی: «ئەی نەفتالی، تێر بە لە ڕەزامەندی و پڕ بە لە بەرەکەتی یەزدان، دەست بەسەر ڕۆژئاوا و باشووری خاکەکەتدا بگرە.»
ئینجا لە ساریدەوە بەلای ڕۆژهەڵات سووڕایەوە، ڕووەو خۆر هەڵاتن بەسەر سنووری کیسلۆت تاڤۆر و بەردەوام بوو بۆ داڤەرەت و سەرکەوت بۆ یافیع.
هەروەها سنوورەکە گەیشتە تاڤۆر و شەحەچوما و بێتشەمەش و کۆتایی سنوورەکەیان لەلای ڕووباری ئوردون بوو، شازدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە.
سنوورەکەشیان لە حێلەفەوە لە دار بەڕووەکەوە بوو لەلای چەعەنەنیم و ئەدامی نەقەڤ و یەڤنئێل و تاکو لەقووم و کۆتاییەکەشی لەلای ڕووباری ئوردون بوو.
شارە قەڵابەندەکانیش، چیدیم، چێر، حەممەت، ڕەقەت، کینارێت،