3 لەسەر گەلەکەم تیروپشکیان کرد، منداڵیان بۆ لەشفرۆش فرۆشت، کچیان بۆ شەراب فرۆشت بۆ ئەوەی بیخۆنەوە.
بەڵکو ئێوە هەتیو دەفرۆشن و چاڵ بۆ هاوڕێی خۆتان هەڵدەکەنن.
«”یۆنان و توبال و مەشەک بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، کۆیلە و کەلوپەلی بڕۆنزیان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
ئەی سەرخۆشەکان، بەئاگا بێن و بگریێن! ئەی هەموو ئەوانەی شەراب دەخۆنەوە، واوەیلا بۆ شەرابی شیرین بکەن، چونکە لە دەمتان بڕاوە.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئیسرائیل یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، کەسانی ڕاستودروست بە زیو دەفرۆشن، نەداریش بۆ جووتێک پێڵاو.
ئەو ڕۆژەی تەماشات دەکرد کاتێک بیانییەکان سامانەکەیان داگیر کرد و نامۆکان هاتنە ناو دەروازەکانی و لەسەر ئۆرشەلیم تیروپشکیان کرد، هەروەها تۆش وەک یەکێک بووی لەوان.
بەڵام ئەو بە دیل گیرا و ڕاپێچ کرا، منداڵەکانی پارچەپارچە کران لەسەر سووچی هەموو شەقامێک. لەسەر پیاوماقوڵانی تیروپشک کرا و هەموو گەورە پیاوانی کۆت و زنجیر کران.
دارچین و بۆنوبەرام و بخوور و موڕ و لبان، شەراب و ڕۆنی زەیتوون و باشترین ئارد و گەنم، مەڕوماڵات، ئەسپ و گالیسکە و مرۆڤی وەک کۆیلە فرۆشراو.»