Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 9:7 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 پێی فەرموو: «بڕۆ لە گۆمی سیلوام خۆت بشۆ،» (سیلوام واتا نێردراو). جا ڕۆیشت، خۆی شوشت و بە چاوی ساغەوە گەڕایەوە ماڵەوە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 پێی فه‌رموو: “بڕۆ له‌ گۆمی شیلۆیا ـ واتا: په‌پامبه‌ر ـ خۆت بشۆ”. جا ڕۆیشت، شۆردی و به‌ چاوكراوه‌یی هاته‌وه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 9:7
21 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

دەروازەی کارێزیش شەللونی کوڕی کۆل‌حوزێ فەرمانڕەوای ناوچەی میچپا ڕووخاوییەکانی چاککردەوە، ئەو بنیادی ناوە و سەری گرت و دەرگاکانی بە پێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. هەروەها شووراکەی گۆمی سیلوامی چاککردەوە کە لە لای باخچەی پاشایە هەتا ئەو پێپلیکانەیەی لە شاری داودەوە بەرەو خوارەوە دەچێت.


یەزدان چاوی کوێرەکان دەکاتەوە، یەزدان کەسە چەماوەکان ڕاست دەکاتەوە، یەزدان ڕاستودروستانی خۆشدەوێت.


یەزدانیش پێی فەرموو: «کێ دەمی بۆ مرۆڤ دروستکردووە، یان کێ لاڵ یان کەڕ، بینا یان نابینای دروستکردووە، ئایا منی یەزدان نیم؟


چاوی بینەران کز نابێت و گوێی گوێگرەکان دەبیستێت.


ئەوسا چاوی کوێر دەبینێت و گوێی کەڕ دەکرێتەوە.


بۆ ئەوەی چاوی نابیناکان بکەیتەوە، بۆ ئەوەی دیلەکان لە زیندان دەربهێنیت، لە بەندیخانەش دانیشتووان لە تاریکی.


دەریبخە ئەو گەلەی کوێرە، بەڵام چاوی هەیە، کەڕە، بەڵام گوێی هەیە.


«لەبەر ئەوەی ئەم گەلە ئاوی هێمنی شیلۆوەحی ڕەتکردەوە، دڵخۆش بوو بە ڕەچین و کوڕەکەی ڕەمەلیاهو،


کوێر دەبینێت، شەل دەڕوات، گەڕوگول پاک دەبێتەوە، کەڕ دەبیستێت، مردوو هەڵدەستێتەوە و هەژار مزگێنی پێدەدرێت.


یان ئەو هەژدە کەسەی لە سیلوام قوللەکەیان بەسەردا کەوت و کوشتنی، لە هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم گوناهبارتر بوون؟


هەتا ببێتە ڕووناکی بۆ ئاشکراکردنی سروشی تۆ بۆ نەتەوەکان و ببێتە مایەی شکۆمەندی بۆ ئیسرائیلی گەلەکەت.»


ئیتر چۆن ئێوە بەوە دەڵێن کە باوک بۆ خۆی تەرخانی کردووە و ناردوویەتی بۆ جیهان: ”تۆ کفر دەکەیت،“ چونکە گوتم: ”من کوڕی خودام“؟


بەڵام هەندێکیان گوتیان: «ئەمە کە چاوی نابیناکەی چاک کردەوە، ئایا نەیدەتوانی وای بکردایە ئەمیش نەمردایە؟»


وەڵامی دایەوە: «پیاوێک پێی دەگوترێ عیسا، قوڕی گرتەوە و چاومی سواخ دا، پێی فەرمووم: ”بڕۆ لە گۆمی سیلوام خۆت بشۆ.“ منیش ڕۆیشتم، خۆمم شوشت و پاشان چاوەکانم بینییان.»


عیسا فەرمووی: «بۆ حوکمدان هاتوومەتە ئەم جیهانە، تاکو ئەوانەی نابینان ببینن و ئەوانەی دەبینن کوێر بن.»


تاکو چاویان بکەیتەوە، تاکو لە تاریکی بگەڕێنەوە بۆ ڕووناکی، لە دەسەڵاتی شەیتان بۆ خودا، ئەوسا لێخۆشبوونی گوناه وەردەگرن و لەگەڵ ئەوانەی بە باوەڕیان بە من پیرۆزکراون بەشیان دەبێت.“


خودا ئەوەی کرد کە شەریعەت بەهۆی لاوازی سروشتی دنیایی نەیتوانی بیکات: کوڕەکەی خۆی لە شێوەی جەستەی مرۆڤی گوناهبار نارد بۆ ئەوەی ببێتە قوربانی گوناه. لە جەستەی مرۆڤانەدا گوناهی تاوانبار کرد،


بەڵام کە کاتی تەواوی خۆی هات، خودا کوڕی خۆی نارد، لە ژنێک لەدایک بوو، لە سایەی شەریعەتی تەورات لەدایک بوو،


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ