Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یۆحەنا 14:9 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 عیساش پێی فەرموو: «فیلیپۆس، ئایا تەنانەت لەدوای ئەم ماوە زۆرەش کە لەگەڵتانم، نەتناسیوم؟ ئەوەی منی بینیوە باوکی بینیوە. ئیتر چۆن دەڵێی: ”باوکمان نیشان بدە“؟

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “پیلیپوس، ماوه‌یه‌كی درێژه‌ له‌گه‌ڵتانم و نه‌تناسیوم! ئه‌وه‌ی منی بینیوه‌ باوكی بینیوه‌. ئیتر چۆن ده‌ڵێی: باوكمان پیشان بده‌؟

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یۆحەنا 14:9
16 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئینجا ئەبیمەلەخ بەدوای ئیسحاقدا ناردی و گوتی: «کەواتە ئەو ژنتە! ئەی چۆن گوتت: ”ئەو خوشکمە“؟» ئیسحاقیش پێی گوت: «چونکە پێم وابوو کە لەوانەیە بەهۆی ئەوەوە بمرم.»


من پەنا دەبەمە بەر یەزدان، ئیتر چۆن ئێوە پێم دەڵێن: «وەک باڵدار بەرەو چیاکانت هەڵفرە،


«ئیتر چۆن دەڵێیت: ”گڵاو نەبووم، دوای بەعلەکان نەکەوتووم؟“ تەماشای ڕێگاکەی خۆت بکە لە دۆڵەکە، بزانە چیت کردووە. تۆ وەک وشترە سووکەکەی کە لە ڕۆیشتندا بەلادادێی،


عیسا وەڵامی دانەوە: «ئەی نەوەی بێباوەڕ، هەتا کەی لەگەڵتان بم؟ هەتا کەی بەرگەتان بگرم؟ منداڵەکە بهێننە لام.»


ئەی دووڕووان، دەزانن ڕووی زەوی و ئاسمان بخوێننەوە، چۆن نازانن ئەم سەردەمە بخوێننەوە؟


وشەکەش بوو بە مرۆڤ و لەنێوانماندا نیشتەجێ بوو. شکۆی ئەومان بینی، وەک شکۆی تاقانەیەک لە باوکەوە، پڕ لە نیعمەت و ڕاستی.


ئەوەش کە دەمبینێت، ئەوە دەبینێت کە ناردوومی.


لەو ڕۆژەدا دەزانن من لە باوکمدام، ئێوەش لە مندان، منیش لە ئێوەدام.


ئەگەر ئێوە منتان بناسیایە، باوکیشمتان دەناسی. لە ئێستاوە دەیناسن و بینیوتانە.»


ئەوسا لێیان پرسی: «باوکت لەکوێیە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «نە من دەناسن و نە باوکیشم. ئەگەر منتان بناسیایە ئەوا باوکیشمتان دەناسی.»


بەڵام ئەگەر ڕاگەیەنراوە کە مەسیح لەنێو مردووان هەستێنرایەوە، ئیتر چۆن هەندێکتان دەڵێن مردووان زیندوو نابنەوە؟


ئەوەی بە سروشتی خۆی خودایە، نەیویست یەکسانییەکەی لەگەڵ خودا بۆ خۆی بقۆزێتەوە،


کوڕەکە وێنەی خودای نەبینراوە، نۆبەرەیە و لە سەرووی هەموو بەدیهێنراوانە،


کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی هەموو گوناهەکانی پاک کردەوە، لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت.


هەروەها دەزانین کە کوڕی خودا هات و چاوی کردینەوە تاکو ئەو بناسین کە ڕاستییە. ئێمەش لەگەڵ ڕاستییەکەدا بووینەتە یەک، کە عیسای مەسیحی کوڕی خودایە. ئەو خودای ڕاستەقینە و ژیانی هەتاهەتاییە.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ