17 «ئاگاداربن، ماری ژەهراوی دەنێرمە سەرتان، کە نوشتەیان لێ ناکرێت، ئینجا پێتانەوە دەدەن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
ئەی خودایە، ددانیان لە دەمیان بشکێنە، ئەی یەزدان، کەڵبەی شێران وردوخاش بکە!
ئەگەر پێش نوشتەکردن مار پێتەوە بدات، ئیتر نوشتەکەر کرێیەکەی وەرناگرێت.
ئەی هەموو فەلەستییەکان شاد مەبن، کە گۆچانی لێدەرەکەت شکا، چونکە توولە مار لە ڕەگی مارەوە دەردەچێت و بەرەکەی مارێکی سووتێنەری باڵدارە.
وەک پیاوێک لەبەردەم شێر هەڵبێت و تووشی ورچێک بێت، یان بێتە ماڵەوە و دەستی لەسەر دیوارەکە دابنێت و مار پێوەی بدات.
ئەگەر لە لووتکەی کارمەل خۆیان بشارنەوە، لەوێ بە شوێنیاندا دەگەڕێم و دەیانگرم؛ ئەگەر لە بنی دەریا خۆیان لەبەرچاوم بشارنەوە، لەوێ فەرمان بە مار دەدەم و پێیانەوە دەدات.
یەزدانیش ماری ژەهراوی بۆ سەر گەل نارد و بە گەلیانەوە دا و خەڵکێکی زۆر لە ئیسرائیل مردن.
کاتێک لە برسان کەوتوون، پەکیان کەوتووە لەبەر تا و پەتای فەوتێنەر، ددانی دڕندە دەنێرمە سەریان، لەگەڵ ژەهری مارە خشۆکەکان.
هێزی ئەسپەکان لە دەم و کلکیاندا بوو، چونکە کلکیان وەک مار سەری هەبوو خەڵکیان پێ ئازار دەدا.