Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەرمیا 6:20 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

20 بەلامەوە گرنگ نییە، بخوور لە شەباوە بێت و قامیشی بۆنخۆش لە خاکێکی دوورەوە؟ قوربانی سووتاندنەکانتان قبوڵ نین و قوربانییە سەربڕدراوەکانتان لەلای من خۆش نین.»

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەرمیا 6:20
24 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

کاتێک ئەبشالۆم قوربانییەکانی پێشکەش دەکرد، ناردی بەدوای ئەحیتۆفەلی گیلۆنیی ڕاوێژکاری داود بۆ ئەوەی لە گیلۆی شارۆچکەکەی خۆیەوە بێتە ئەوێ. جا پیلانەکە بەهێزتر بوو، هەتا دەهات خەڵکەکە زیاتر شوێنی ئەبشالۆم دەکەوتن.


ئینجا سەد و بیست تالنت زێڕ و بۆنوبەرامێکی زۆر و بەردی گرانبەهای دایە پاشا، جارێکی دیکە بۆنوبەرامی بەو جۆرە زۆر نەهاتەوە، هێندەی ئەوەی شاژنی شەبا پێشکەشی سلێمان پاشای کرد.


بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت، بەڵکو گوێی منت کردەوە، داوای قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناهت نەکرد.


بە خودا بڵێن: «کردەوەکانت چەند سامناکن! هێزت ئەوەندە گەورەیە، دوژمنانت ملکەچیت بۆ دەنوێنن.


«تۆش بۆ خۆت باشترین بۆن ببە، پێنج سەد شاقل ئاوی موڕ و نیوەی ئەوە دوو سەد و پەنجا شاقل دارچینی بۆنخۆش و دوو سەد و پەنجا شاقل قامیشی بۆنخۆش،


قوربانی بەدکاران قێزەونە لەلای یەزدان، بەڵام نوێژی سەرڕاستان خۆشحاڵی دەکات.


قوربانی بەدکاران قێزەونە، لەوەش زیاتر ئەگەر بە نیازێکی خراپەوە بیکات!


یەزدان دەفەرموێت: «بۆچیمە، زۆری قوربانییە سەربڕدراوەکانتان؟ تێربووم لە قوربانی سووتاندنی بەرانەکان و لە چەوری دابەستەکان، دڵخۆش نیم بە خوێنی جوانەگا و بەرخ و تەگەکان.


ڕەوە وشتر زەویت دادەپۆشێت، وشترەکانی میدیان و عێفا. هەموو لە شەباوە دێن، زێڕ و بخووریان بارکردووە، ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنن.


بەڵام ئەوەی گا سەردەبڕێت وەک ئەوەیە مرۆڤ بکوژێت، ئەوەی بەرخ دەکاتە قوربانی سەربڕاو، وەک ئەوەیە ملی سەگ بشکێنێت، ئەوەی پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش دەکات، وەک ئەوەیە خوێنی بەراز پێشکەش بکات و ئەوەی بخوور دەسووتێنێت، وەک ئەوەیە بت بەرەکەتدار بکات. ئەوان ڕێگاکانی خۆیان هەڵبژارد و دڵیان بە قێزەونەکانیان خۆش بوو،


یەزدان ئاوا بەم گەلە دەفەرموێت: «بەڕاستی حەزیان لە گەڕان کرد، خۆیان لێ نەپاراست. جا یەزدانیش پەسەندی نەکردن، ئێستا تاوانەکانیان بەبیر خۆی دەهێنێتەوە و لەسەر گوناهەکانیان سزایان دەدات.»


هەرچەندە بەڕۆژووش بن گوێ لە هاواریان ناگرم، کاتێک قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش بکەن قبوڵی ناکەم، بەڵکو من بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد کۆتاییان پێ دەهێنم.»


«”ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، یەزدانی باڵادەست سەبارەت بە ئێوە ئەمە دەفەرموێت: بڕۆن و هەریەکەتان بتەکانی خۆی بپەرستێت! بەڵام دوای ئەوە بە قسەم دەکەن. ئیتر ناوی پیرۆزیشم بە دیاری و بتەکانتان گڵاو ناکەن،


«”بازرگانەکانی شەبا و ڕەعما بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، زێڕ و هەموو جۆرە بۆنێکی خۆش و بەردە گرانبەهاکانیان لە باشترین جۆر لەگەڵ کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.


قوربانیم پێشکەش دەکەن و خۆیان گۆشتەکەی دەخۆن، بەڵام یەزدان پێیان ڕازی نییە. ئێستا تاوانەکەیان دەهێنێتەوە یاد و سزای گوناهەکانیان دەدات: ئەوان دەگەڕێنەوە میسر.


شەرابی پێشکەشکراو بۆ یەزدان ناڕژێنن و قوربانییەکانیان دڵی خۆش ناکەن. ئەو قوربانییانە بۆ ئەوان وەک نانی ماتەمە و هەرکەسێک لێی بخوات گڵاو دەبێت. نانەکەیان بۆ خۆیانە و ناچێتە ناو ماڵی یەزدانەوە.


یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «خۆزگە کەسێک لەنێو ئێوەدا دەروازەکانی پەرستگا دابخات، تاکو لەخۆڕا ئاگر لەسەر قوربانگاکەم نەکەنەوە! پێتان دڵخۆش نیم. لە قوربانی دەستتان ڕازی نیم.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ