51 «شەرمەزار بووین، چونکە ڕیسوا بووین و شەرم ڕووی داپۆشین، چونکە بێگانەکان هاتنە ناو پیرۆزگاکانی ماڵی یەزدان.»
با سکاڵاکارانم بەرگی نامەردی بکەنە بەر، با شەرمەزاری وەک کەوا لە خۆیان بئاڵێنن.
با شەرمەزار بن و لەناوبچن، ئەوانەی سکاڵام لێ دەکەن، با بە ڕیسوایی و سووکایەتی بپۆشرێن، ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت.
ئەی خودایە، نەتەوەکان هاتوونەتە ناو میراتی تۆ، پەرستگای پیرۆزی تۆیان گڵاو کردووە، ئۆرشەلیمیان کردووە بە کەلاوە.
ئەی پەروەردگار، حەوت ئەوەندەی ئەو سووکایەتییەی دراوسێکانمان پێیان کردی، لە باوەشیان سووکایەتییان پێ بکە.
بووین بە پەندی دراوسێکانمان، بووین بە سووکایەتی و گاڵتەجاڕی دەوروبەرمان.
ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ ئایا بە تەواوی خۆت دەشاریتەوە؟ هەتا کەی تووڕەییت وەک ئاگر دادەگیرسێت؟
سروشێک سەبارەت بە بابل ئەوەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی:
یەزدان بەزەیی بە یاقوبدا دێتەوە و دیسان ئیسرائیل هەڵدەبژێرێتەوە، لە خاکەکەی خۆیان دەیانحەسێنێتەوە، نامۆکان خۆیانی پێوە دەلکێنن و دێنە پاڵ بنەماڵەی یاقوب.
سروشێک سەبارەت بە چۆڵەوانی نزیکی دەریا: وەک گەردەلوول لە باشوور هەڵدەکات، لە چۆڵەوانییەوە دێت، لە خاکێکی ترسناک.
«دابەزە و لەسەر خۆڵ دابنیشە، ئەی بابلی کچە پاکیزە. بەبێ تەخت لەسەر زەوی دابنیشە، کچی بابلییەکان، چونکە چیتر پێت ناگوترێت ناسک و نازدار.
گەورەکان خزمەتکارەکانی خۆیان بۆ ئاو نارد، هاتنە سەر ئەمباراوەکان، بەڵام ئاویان نەدۆزییەوە. بە گۆزەی بەتاڵەوە گەڕانەوە، شەرمەزار و ڕیسوا بوون، سەری خۆیان شۆڕکرد.
بۆ هەموو پاشاکانی باکوور، نزیک و دووریان، یەک لەدوای یەک؛ بۆ هەموو شانشینەکانی جیهان لەسەر ڕووی زەوی. لەدوای هەموویانەوە، هەروەها پاشای شێشەخ ئەو جامە دەخواتەوە.
لەدوای گومڕابوونم، پەشیمان بوومەوە، لەدوای تێگەیشتنم، لە سنگی خۆمم دا. شەرمەزار بووم و گاڵتەم پێ کرا، چونکە ڕیسوایی کاتی مێردمنداڵیم بە کۆڵمەوە بوو.“
پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا و هەموو ماڵەکانی ئۆرشەلیم و هەموو تەلارە گرنگەکانی سووتاند.
دوژمن دەستی درێژکردووە بۆ سەر هەموو گەنجینەکانی، نەتەوەکانی بینی هاتنە ناو پیرۆزگاکەیەوە، ئەوانەی تۆ فەرمانت دا نەیێنە ناو کۆمەڵەکەی تۆوە.
«ئەی یەزدان، ببینە و تێڕابمێنە، ئەمەت بە کێ کردووە؟ ئایا ژن بەری سکی خۆی دەخوات، منداڵی باوەشی؟ ئایا کاهین و پێغەمبەر لە پیرۆزگای پەروەردگار دەکوژرێت؟
ئەی یەزدان، بەبیرت بێتەوە چیمان بەسەرهات، تەماشا بکە و ڕیسواییەکەمان ببینە.
لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل قسە بکە و بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم پیرۆزگای خۆم گڵاو دەکەم، ئەو قەڵایەی شانازی پێوە دەکەن، ئارەزووی چاوتان و خۆشی گیانتانە. کوڕ و کچەکانتان، ئەوانەی بەجێتان هێشتن بە شمشێر دەکوژرێن.
بەری دار و بەروبوومی کێڵگە زۆر دەکەم، بۆ ئەوەی لەمەودوا لەنێو نەتەوەکان بەهۆی قاتوقڕییەوە ئابڕووتان نەچێت.
جلوبەرگی گوش دەپۆشن و ترس دایاندەگرێت. ڕیسوایی لەسەر ڕوخساریان دەبێت و سەریان دەڕووتێتەوە.
پێی فەرموون: «ماڵەکە گڵاو بکەن و حەوشەکان پڕ بکەن لە کوژراو! بڕۆنە دەرەوە!» جا چوونە دەرەوە و لەناو شاردا کوشتاریان کرد.
«سوپاکەی ئەو دێن و پیرۆزگای قەڵابەند گڵاو دەکەن، قوربانی ڕۆژانە دادەماڵن و قێزەونی وێرانکەر دادەنێن.
«نزرگەکانی ئیسحاق لەسەر بەرزاییەکان چۆڵ دەبن و پیرۆزگاکانی ئیسرائیل وێران دەبن، بە شمشێرەوە هەڵدەکوتمە سەر ماڵی یارۆڤعام.»
چونکە فەرزەکانی عۆمری و هەموو نەریتەکانی بنەماڵەی ئەحاڤتان بەجێهێناوە و ڕێگای ڕاوێژەکانی ئەوانتان گرتووەتەبەر. لەبەر ئەوە وێرانتان دەکەم و دانیشتووانەکەت دەکەمە مایەی گاڵتەجاڕی و تانە و تەشەری نەتەوەکان.»
ئینجا دوژمنەکەم تەماشا دەکات و شەرمەزاری دایدەپۆشێت، ئەوەی پێی دەگوتم: «کوا یەزدانی پەروەردگارت؟» چاوەکانم تەماشای کەوتنی دەکەن، تەنانەت ئێستاش دەشێلرێت وەک قوڕی شەقامەکان.