24 ئەی بابل، تەڵەم بۆت نایەوە، بەبێ ئەوەی بزانی پێوەبوویت. دۆزرایتەوە و گیرایت، چونکە دژایەتی یەزدانت کرد.
چونکە بە تووڕەییەوە دەستی لە خودا ڕادەوەشێنێت، لە دژی خودای هەرە بەتوانا پاڵەوانیێتی نواند،
«ئایا ئەوەی ڕکابەری لەگەڵ توانادارەکە دەکات مافی ئەوەی هەیە سەرزەنشتی بکات؟ ئەوەی خودا تاوانبار دەکات با وەڵام بداتەوە!»
یان بازووێکت وەک خودا هەیە و بە دەنگێکی وەک دەنگی ئەو دەگرمێنیت؟
خودا داناییەکی فراوان و توانایەکی زۆری هەیە. کێ هەیە دژایەتی کردبێت و بە سەلامەتی دەرچووبێت؟
جا موسا و هارون چوونە لای فیرعەون و پێیان گوت: «یەزدانی پەروەردگاری عیبرانییەکان ئەمە دەفەرموێت: ”هەتا کەی مل نادەیت و لەبەردەمم ملکەچ نابیت؟ ڕێ بە گەلەکەم بدە با بڕۆن و بمپەرستن،
هەروەها مرۆڤ کاتی خۆی نازانێت: وەک ئەو ماسییانەی بە تۆڕێکی لەناوبەر دەبردرێن، یان وەک ئەو چۆلەکانەی بە تەڵەوە دەبن، ئادەمیزادیش بە هەمان شێوەی ئەوان لەناکاو و لە کاتێکی خراپدا دەکەونە تەڵەوە.
سزای جیهان دەدەم لەسەر خراپەکەی، بەدکارانیش لەسەر تاوانەکانیان، کۆتایی دەهێنم بە فیزی لووتبەرزان و سەری بێ ویژدانەکان شۆڕ دەکەم.
«قوڕبەسەر ئەوەی کێشە لەگەڵ شێوەکارەکەی دروستدەکات، پارچەی گۆزەیەکە لەنێو گۆزەکانی سەر زەوی. ئایا قوڕ بە گۆزەکەرەکەی دەڵێت: ”چی دروستدەکەیت؟“ یان دەڵێت: ”ئەوەی دروستت کردووە دوو دەسکی نییە“؟
ئەی دانیشتووی مۆئاب، ترس و چاڵ و تەڵە چاوەڕێت دەکات.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
«ئەوەی لە ترس هەڵدێت دەکەوێتە ناو چاڵەکەوە، ئەوەی لە چاڵەکە دێتە دەرەوە بە تەڵەکەوە دەبێت، چونکە ساڵی سزادان بەسەر مۆئابدا دەهێنم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
میر و دانا و پارێزگار و فەرمانڕەوا و پاڵەوانەکانی سەرخۆش دەکەم، هەتاهەتایە خەویان لێ دەکەوێت و بەئاگا نایەن.» ئەوە فەرمایشتی ئەو پاشایەیە کە ناوی یەزدانی سوپاسالارە.
لەپڕ بابل دەکەوێت و وردوخاش دەبێت. واوەیلای بۆ بکەن! هەتووانێک بۆ برینەکەی بهێنن، بەڵکو چاک بێتەوە.
ئەوەی بەرهەڵستی دەکات و بەسەر هەموو ئەوەی پێی دەگوترێ خودا یان پەرستراو خۆی بەرز دەکاتەوە، تەنانەت لە پەرستگای خودا دادەنیشێت و بانگەشەی خودایەتی دەکات.