Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەرمیا 50:11 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 «ئەی تاڵانکەرانی میراتەکەم، لەبەر ئەوەی دڵخۆش و شادمان بوون، وەک مانگایەک گەنم بکوتێت هەڵدەبەزنەوە و وەک ئەسپ حیلاندتان،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەرمیا 50:11
32 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

گای زۆر دەوریان داوم، گایە بەهێزەکانی باشان ئابڵوقەیان داوم.


ئەوەی گاڵتە بە هەژار بکات سووکایەتی بە دروستکەرەکەی دەکات، ئەوەی بە بەڵا دڵی خۆشبێت بێ سزا دەرناچێت.


تووڕە بووم لە گەلی خۆم و میراتی خۆمم گڵاوکرد. ئەوانم دا بە دەست تۆوە، تۆش لەگەڵیاندا بە بەزەیی نەبوویت. تەنانەت لەسەر پیرەکانیش نیری خۆتت زۆر قورس کرد.


«ئێستا گوێ لەمە بگرە، ئەی سۆزانی، ئەی دانیشتوو بە ئاسوودەیی، ئەی ئەوەی لە دڵی خۆیدا دەڵێت: ”هەر خۆم و بەس! نە بێوەژن دەبم و نە سک سووتاوی دەزانم.“


یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەو نەتەوە بەدکارانەی دراوسێم کە دەستیان لە میراتەکەم دا کە دامە ئیسرائیلی گەلەکەم، ئەوەتا لە خاکەکەدا ڕیشەکێشیان دەکەم و بنەماڵەی یەهوداش لە ناوەڕاستیان ڕیشەکێش دەکەم.


«میسر مانگایەکی زێدە جوانە، بەڵام مێشومەگەز لە باکوورە بۆی دێت.


هەروەها سەربازە بەکرێگیراوەکانت لە ڕیزەکانی جەنگ، وەک جوانەگای قەڵەون، چونکە ئەوانیش ڕوو وەردەگێڕن، تێکڕا هەڵدێن و ناوەستن، چونکە ڕۆژی کارەسات گەیشتە سەریان، کاتی سزادانیان.


قەڵەو و تێر بوون. هەروەها لە خراپەکاریدا بێ سنوورن، پارێزەرایەتییان بۆ سکاڵای هەتیو نەکرد هەتا سەرکەوتوو بن، بەرگرییان لە مافی هەژاران نەکرد.


بوون بە ئەسپی خورت و بە عیتە، هەریەکە بەسەر ژنی برادەرەکەیدا دەحیلێنێت.


«ئیسرائیل مێگەلێکی پەرتەوازەیە، شێرەکان ڕاویان ناوە. سەرەتا پاشای ئاشور لووشی دا، ئینجا ئەمەی دوایی، نەبوخودنەسری پاشای بابل، ئێسکەکانی هاڕی.»


هەموو جوانەگاکانی بکوژن، با بۆ سەربڕین ببردرێن! قوڕبەسەریان! چونکە ڕۆژیان هات، کاتی سزادانیان.


«خەڵک ناڵەی منیان بیست، بەڵام کەس نییە دڵنەواییم بکات. هەموو دوژمنەکانم بەڵای منیان بیست، دڵخۆش بوون بەوەی تۆ بە منت کردووە. خۆزگە ئەو ڕۆژەت بەسەردەهێنان کە باست کرد، ئینجا وەک منیان لێدێت.


وەک چۆن تۆ دڵخۆش بوویت بە میراتەکەی بنەماڵەی ئیسرائیل چونکە بوو بە وێرانە، بە هەمان شێوەت پێ دەکەم. ئەی کێوی سێعیر، وێران دەبیت، تۆ و سەراپا هەموو ئەدۆم، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.“»


یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە ئاگری ئیرەیی خۆمدا، لە دژی پاشماوەی ئەو نەتەوانەی کە ماونەتەوە و لە دژی هەموو ئەدۆم قسەم کرد، چونکە بەوپەڕی خۆشی و قینی دڵیانەوە خاکەکەی منیان کردە موڵکی خۆیان بۆ تاڵانکردنی لەوەڕگاکانی.“


ئەفرایم گوێرەکەیەکی ڕاهێنراوە حەز لە گێرەکردن دەکات. لەبەر ئەوە من نیر دەخەمە سەر ملە جوانەکەی، سوار دەخەمە سەر ئەفرایم، یەهودا دەیکێڵێت، یاقوبیش خەرتەی دەکات.


ئەی مانگاکانی باشان، ئەوانەی لە کێوی سامیرەن، ئەی خاتوونەکان، ئەی ئەو ژنانەی ستەم لە هەژاران دەکەن، نەداران وردوخاش دەکەن و بە مێردەکانیان دەڵێن، «خواردنەوەمان بۆ بهێنن!» گوێتان لەم پەیامە بێت:


بەڵام نابێت بە ڕۆژی کارەساتی براکەت دڵخۆش بیت، یان لە ڕۆژی لەناوچوونی نەوەی یەهودا شادمان بیت، یان لە ڕۆژی تەنگانەیاندا شانازی بکەیت.


دوژمنی خراپەکار بە قولاپەکەی هەمووان سەردەخات، بە تۆڕەکەی ڕاویان دەکات، لەناو تۆڕەکەی کۆیان دەکاتەوە، لەبەر ئەوە شاد و دڵخۆشە.


ئەمەش ئەو دەردە دەبێت کە یەزدان تووشی هەموو گەلانی دەکات، ئەوانەی لە دژی ئۆرشەلیم جەنگان: گۆشتیان بۆگەن دەبێت کە لەسەر پێیەکانیان وەستاون، چاوەکانیان لەناو چاڵی چاویاندا بۆگەن دەبێت، زمانیشیان لە دەمیاندا بۆگەن دەبێت.


یەشوروون قەڵەو بوون و جووتەیان وەشاند، قەڵەو بوون و پڕ بوون و بە پیو داپۆشران. ئیتر پشتیان کردە ئەو خودایەی کە دروستی کردبوون، تاشەبەردی ڕزگارییەکەیان ڕەتکردەوە.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ