27 وەک قەفەزی پڕ لە باڵدار، ماڵەکانیان پڕە لە فێڵ، لەبەر ئەمە گەورە و دەوڵەمەند بوون،
چادری تێکدەران ئارامە و ئاسوودەییش بۆ ئەوانەی خودا تووڕە دەکەن، بۆ ئەوانەی بە دەستی خۆیان بتەکانیان دەهێنن.
یەزدان دەست بە دادوەری دەکات، لەگەڵ پیرانی گەلەکەی و میرەکانیان: «ئێوە بوون ڕەزەمێوەکەتان لووشدا، تاڵانیی هەژاران لە ماڵەکانتاندایە.
ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستیت کاتێک سکاڵای خۆم بۆ تۆ دەهێنم. لەگەڵ ئەوەشدا سەبارەت بە حوکمەکانی تۆ دەدوێم: بۆچی ڕێگای بەدکاران سەرکەوتووە؟ بۆچی هەموو ناپاکەکان ئاسوودەن؟
بۆچی ئەم گەلە هەڵگەڕایەوە؟ بۆچی خەڵکی ئۆرشەلیم بە بەردەوامی هەڵدەگەڕێنەوە؟ دەستیان بە فرتوفێڵ گرتووە، ڕەتیانکردەوە بگەڕێنەوە.
تۆ لەناو فرتوفێڵ دادەنیشیت، بە فرتوفێڵ ڕەتیان کردەوە دان بە مندا بنێن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
«من یەزدانی پەروەردگاری ئێوەم، ئەوەی لە خاکی میسرەوە تۆی دەرهێنا، دووبارە لەناو چادرەکان نیشتەجێت دەکەم، وەک ڕۆژانی جەژن.
دانیشتووانی مارۆت بە ئازارەوە دەتلێنەوە، بە دڵەڕاوکێوە چاوەڕێی چارەسەر دەکەن، چونکە لەلایەن یەزدانەوە بەڵا بۆ دەروازەی ئۆرشەلیم دابەزی.
لەو ڕۆژەدا هەموو ئەوانە سزا دەدەم کە خۆیان لەوە دەپارێزن پێ لە سەکۆی دەروازەکە بنێن، ئەوانەی پەرستگای خوداوەندەکانیان پڕ دەکەن لە ستەم و فێڵبازی.
بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و گوتی: «کەوت! بابلی گەورە کەوت! بووە جێنشینی جنۆکەکان و پەناگای هەموو ڕۆحە پیسەکان، پەناگای هەموو باڵندەیەکی گڵاو، پەناگای هەموو ئاژەڵێکی گڵاو و قێزەون.