9 ئەگەر ڕەزبڕت بۆ بێت، ئایا هەندێک ترێ بەجێناهێڵن؟ ئەگەر بە شەو دزت بۆ بێت، ئایا تەنها ئەوەی پێویستیان بێت نایدزن؟
وەک تەکاندنی دار زەیتوون کە پاشماوەی تێدا دەمێنێتەوە، دوو یان سێ دەنک لەسەر چڵەکان، چوار یان پێنج لە لقە بەردارەکان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، خودای ئیسرائیل.
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «با پاشماوەی ئیسرائیل بە تەواوی بچنرێنەوە، بە تەواوی وەک ڕەزەمێو، با دەستت بەسەر لقەکاندا بگێڕیت، وەک کەسێک ترێ دەچنێتەوە.»
«”کاتێک دروێنەی زەوییەکانتان دەکەن، لێوارەکانی کێڵگەکەت مەدورەوە، ئەوەی لە دروێنەکە دەکەوێت، هەڵیمەگرەوە،