31 «هەستن هێرش ببەنە سەر نەتەوەیەکی ئاسوودە، بە پشت ئەستوورییەوە نیشتەجێیە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. نە دەرگا و نە شمشیرەی هەیە، بە تەنهایی نیشتەجێیە.
گیانمان زۆر تێر بووە لە گاڵتەی بێ خەمەکان، لە سووکایەتی لووتبەرزەکان.
ئەوەتا ئەمانە بەدکارن، هەمیشە لە خۆشیدان و سامانیان لە زیادبووندایە.
ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان، بلەرزن! ئەی کیژە دڵنیاکان لەرز بتانگرێت! جلتان دابکەنن و خۆتان ڕووت بکەنەوە، گوش لە کەمەرتان ببەستن.
ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان، هەستن گوێ لە دەنگی من بگرن! ئەی کیژە دڵنیاکان، گوێ شل بکەن بۆ قسەی من!
با چۆڵەوانی و شارۆچکەکانی دەنگ بەرز بکەنەوە، گوندەکانی نشینگەی قێدار. با دانیشتووانی سەلەع هاواری خۆشی بکەن، لە ترۆپکی چیاکانەوە هاوار بکەن.
«ئێستا گوێ لەمە بگرە، ئەی سۆزانی، ئەی دانیشتوو بە ئاسوودەیی، ئەی ئەوەی لە دڵی خۆیدا دەڵێت: ”هەر خۆم و بەس! نە بێوەژن دەبم و نە سک سووتاوی دەزانم.“
«مۆئاب لە هەڕەتی گەنجییەوە دڵنیایە، ڕاپێچیش نەکراوە، وەک مەی بەسەر خڵتەکەیەوە مەنگە، لە دەفرێکەوە بۆ دەفرێکی دیکە نەشڵەقاوە، لەبەر ئەوە تامەکەی هەر ماوە و بۆنیشی نەگۆڕاوە.
«”لەو ڕۆژەدا، نێردراوان بە سواری کەشتی لەلای منەوە دێن بۆ تۆقاندنی کوشی لەخۆڕازی، ئینجا لە ڕۆژی سزادانی میسر ترس دێتە سەریان، چونکە ئەوەتا دێت.
دەڵێیت: ’دەچمە سەر خاکێک کە گوندەکانی بێ شووران؛ هێرش بۆ سەر خەڵکێکی ئاشتیخواز و ئاسوودە دەبەم، هەموو بەبێ شوورا نیشتەجێن، نە دەروازە و نە شمشیرەیان هەیە.
ئاگر دەنێرمە سەر ماگۆگ و سەر ئەوانەی بە ئاسوودەیی لە کەنارەکان نیشتەجێن، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.
بە گۆچانەکەت شوانایەتی گەلەکەت بکە، مێگەلی میراتەکەت، ئەوەی بە تەنها لە دارستان نیشتەجێیە لە ناوەڕاستی ڕەزەکان. با لە باشان و گلعاد بلەوەڕێن وەک ڕۆژگاری کۆن.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «هەرچەندە بەهێز و زۆریشن، بەڵام دەبڕێنەوە و بەسەردەچن. ئەی یەهودا، هەرچەندە زەلیلم کردیت بەڵام ئیتر زەلیلت ناکەم.
ئەمە شارە دڵخۆشەکەیە کە لە ئاسوودەییدا دەژیا. ئەوەی لە دڵی خۆیدا دەیگوت: «تەنها من، کەسی دیکە هاوتای من نییە.» ئاخ، چۆن وێران بوو، لانەی گیانلەبەران! هەموو ئەوانەی بەلایدا تێدەپەڕن گاڵتەی پێ دەکەن و فیکە لێدەدەن.
لەسەر تاوێرەکانەوە دەیبینم، لە گردەکانەوە تەماشای دەکەم، گەلێک وا بە تەنها نیشتەجێ بووە، خۆی بە یەکێک لە نەتەوەکان دانانێت.
جا ئیسرائیل بە تەنها و بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت، جێنشینی یاقوب گیروگرفتی نابێت، لە خاکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ دەبێت، ئاسمانەکەشی شەونم دەتکێنێت.