27 «ئاگرێک لە دیواری دیمەشق بەردەدەم، قەڵاکانی بەنهەدەد دەخوات.»
ئیتر تووڕەیی یەزدان بەسەر ئیسرائیلدا جۆشا، ماوەیەکی درێژ لەژێر دەسەڵاتی حەزائێلی پاشای ئارام و بەنهەدەدی کوڕی هێشتنییەوە.
یەزدان ڕزگارکەرێکی دایە ئیسرائیل، لەژێر دەستی ئارامییەکان ڕزگار بوون و وەک جاران لەناو ماڵەکانیان نیشتەجێ بوون.
ئینجا ئاگر بەردەداتە پەرستگاکانی خوداوەندەکانی میسر، پەرستگاکان دەسووتێنێت و خوداوەندەکانیان ڕاپێچ دەکات. خاکی میسر لە خۆی دەپێچێتەوە، وەک چۆن شوان کەواکەی لە خۆی دەپێچێتەوە، ئینجا لەوێوە بە سەلامەتی دەردەچێت.
«جا بێ چاوەڕووەکە ساتمە دەکات و دەکەوێت، کەس هەڵیناستێنێتەوە، منیش ئاگر بەردەدەمە شارۆچکەکانی و هەموو دەوروبەرەکەی دەخوات.»