21 لە دەنگی کەوتنیان زەوی دەلەرزێت، قیژەیان دەگاتە دەریای سوور.
لە دەنگی گرتنی بابل زەوی دەلەرزێت، قیژەیان دەگاتە ناو نەتەوەکان.
ئەی شمشێر، لای ڕاست ببڕە، ئینجا لای چەپ، بۆ هەر لایەک ڕووی تێدەکەیت!
وا لە گەلانێکی زۆر دەکەم واقیان لێت وڕبمێنێت، لەبەر تۆ پاشاکانیان موچڕکەیان پێدا دێت، کاتێک شمشێرەکەم لەبەردەمیان ڕادەوەشێنم. لەو ڕۆژەی تۆ دەکەویت، هەموو ساتێک دەلەرزن و لە گیانی خۆیان دەترسن.
لە ترسی ئازارەکەی لە دوور دەوەستن و دەڵێن: «”ئەی شارە مەزنەکە، قوڕت بەسەر، قوڕت بەسەر! ئەی بابل، شارە بەهێزەکە! چونکە لە کاتژمێرێکدا سزادانت هات.“