8 میسرە وەک ڕووباری نیل هەڵدەستێتەوە، وەک ئەو ڕووبارانەی ئاوەکەیان شەپۆل دەدات. دەڵێت: ”هەڵدەستم و زەوی دادەپۆشم، شار و دانیشتووانەکەی لەناو دەبم.“
قسە بکە و بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”ئەی فیرعەونی پاشای میسر، من لە دژی تۆم، ئەی تیمساحە گەورە ڕاکشاوەکە لەناو لقەکانی نیل، ئەوەی گوتی، ’ڕووباری نیل هی منە و من بۆ خۆم دروستم کردووە.‘
«ئەی کوڕی مرۆڤ، شیوەنێک بۆ فیرعەونی پاشای میسر بگێڕە و پێی بڵێ: «”لە شێری نێو نەتەوەکان دەچیت، تۆ وەک تیمساحی ناو ڕووبارە گەورەکەیت، دڕ بە چەمەکانت دەدەیت، بە پێیەکانت ئاوەکەت شڵەقاند و چەمەکانی ئەوانت لێڵ کرد.
کوڕەکانی دەوروژێن و ئاپۆرەی سوپایەکی گەورە کۆدەکەنەوە کە وەک لافاوێکی بەهێز ڕادەماڵێت، بڵاو دەبێتەوە و بەردەوام دەبێت، هەتا شەڕ دەهێنێتە سەر قەڵای پاشای باشوور.
«ئایا لەبەر ئەمە زەوی نالەرزێت و هەموو دانیشتووانەکەی شیوەن ناگێڕن؟ هەموو خاکەکە وەک ڕووباری نیل هەڵدەکشێت، وەک ڕووباری میسر هەڵدەکشێت و دادەکشێتەوە.»