14 کاهینەکان تێر دەکەم لە چەوری، گەلەکەم لە خێروبێرم تێر دەبن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
ئێستا ئەی یەزدانی پەروەردگار، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت، خۆت و سندوقی هێزت. ئەی خودای پەروەردگار، با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن و خۆشەویستانت بە چاکە شاد بن.
نەوەی ئیسرائیل بە نەوەی لێڤیشەوە، دیاری دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت دەهێننە ژوورەکان، قاپوقاچاغەکانی پیرۆزگا و کاهینە خزمەتکار و دەرگاوان و گۆرانیبێژەکانیش لەوێن. «واز لە ماڵی خودای خۆمان ناهێنین.»
چونکە گیانێکی تینووی تێرکرد، گیانێکی برسی پڕکرد لە چاکە.
ڕزگاری دەکەمە بەر کاهینەکانی، خۆشەویستانی بە شادمانییەوە هەلهەلە لێ دەدەن.
با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن، خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.»
بەڵام من بێتاوان دەبم و ڕووی تۆ دەبینم، کە بەئاگادێم تێر دەبم لە بینینی شێوەت.
بە چەوری ماڵەکەت تێر دەبن، تۆش پێیان دەدەیت لە ڕووباری خۆشییەکانت بنۆشن،
لە پیرۆزگاکە سەیرم کردوویت و هێز و شکۆمەندی تۆم بینیوە.
گیانم تێر دەبێت وەک ئەوەی بە دوگ و چەوری، بە لێوی شادمانەوە دەمم ستایشت دەکات.
لەناو نوێنەکەم یادی تۆ دەکەم، بە درێژایی شەو بیر لە تۆ دەکەمەوە،
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هەڵیاندەبژێریت و نزیکیان دەکەیتەوە بۆ ئەوەی لە حەوشەی ماڵەکەت بژین! تێر بووین لە چاکی ماڵەکەت، لە پەرستگای پیرۆزی تۆ.
ڕاستودروستی لەپێشی دەڕوات، ڕێگای بۆ خۆش دەکات.
سەر لە بەیانی لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت تێرمان بکە، تاکو هەموو ڕۆژانی ژیانمان هەلهەلە لێبدەین و دڵشاد ببین.
هاتمە ناو باخچەکەم، ئازیزم، بووکێ، موڕ و بۆنوبەرامی خۆمم کۆکردەوە، شانەی هەنگوین و هەنگوینی خۆمم خوارد، شەراب و شیری خۆمم خواردەوە. ئەی هاوڕێیان، بخۆن و بخۆنەوە؛ یاران، بە ئەوین مەست بن.
یەزدانی سوپاسالار بۆ هەموو گەلان لەم کێوە خوانی دابەستەکان ساز دەکات، خوانی شەرابی سادە و دابەستە پڕ لە مۆخەکان مەی سادەی پاڵاوتە.
ئێوەش ناوتان لێ دەنرێت، کاهینەکانی یەزدان، پێتان دەگوترێت، خزمەتکارەکانی خودامان. سامانی نەتەوەکان دەخۆن و شانازی بەسەر شکۆمەندی ئەوانەوە دەکەن.
ماندوو دەبووژێنمەوە، هەموو سیسێک تێر دەکەم.»
جا ئەم شارە بۆم دەبێتە ناوبانگ و شادی، ستایشکردن و شانازی، لەلای هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی کە ئەم هەموو چاکەیە دەبیستنەوە من بۆی دەکەم. جا دەترسن و لەرز دەیانگرێت، لەبەر هەموو ئەو چاکەیە و هەموو ئەو ئاشتییەی کە من بۆی فەراهەم دەکەم.“
بەڵام ئیسرائیل دەگەڕێنمەوە ناو پاوانەکەی خۆی، جا لە کارمەل و باشان دەلەوەڕێت، لە شاخەکانی ئەفرایم و گلعادیش تێر دەخوات.»
لە لەوەڕگایەکی چاک دەیانلەوەڕێنم و پاوەنیان لە چیای بەرزی ئیسرائیل دەبێت و لەوێ لە پاوەنە باشەکان کاوێژ دەکەن، لە لەوەڕگا بەپیتەکان لەسەر چیاکانی ئیسرائیل دەلەوەڕێن.
ئایا هێشتا تۆو لە ئەمبارەکانە؟ ئەی مێو و هەنجیر و هەنار و داری زەیتوونیش هێشتا بەریان نەگرتووە؟ «”لەم ڕۆژەوە بەرەکەتدارت دەکەم.“»
خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە برسی و تینوون بۆ ڕاستودروستی، چونکە تێر دەکرێن.
ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا بەرەکەتدار کردووە،
تاکو ئەم خۆشەویستییە بناسن کە لە سەرووی زانیارییەوەیە، بۆ ئەوەی پڕبن لە هەموو پڕیێتی خودا.
سەبارەت بە نەوەی نەفتالی گوتی: «ئەی نەفتالی، تێر بە لە ڕەزامەندی و پڕ بە لە بەرەکەتی یەزدان، دەست بەسەر ڕۆژئاوا و باشووری خاکەکەتدا بگرە.»
بەڵام ئێوە گەلێکی هەڵبژێردراون، کاهینیێتی شاهانە، نەتەوەیەکی پیرۆز، گەلی تایبەتی خودان، تاکو چاکییەکانی ئەوە ڕابگەیەنن کە بانگی کردوون لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکییە سەرسوڕهێنەرەکەی.
ئەوانیشت کردە شانشین و کاهین بۆ خودامان و فەرمانڕەوایەتی زەوی دەکەن.»