9 بەڵکو یەزدانی پەروەردگاریان دەپەرستن و خزمەتی داودی پاشایان دەکەن، ئەوەی کە بۆیان دایدەنێم.“»
ئەی پەروەردگار، کوا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی جارانت، کە بە دڵسۆزی خۆت سوێندت بۆ داود خوارد؟
یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت، لقێکی ڕاستودروست لە داودەوە هەڵدەستێنم، پاشایەک بە دانایی پاشایەتی دەکات، ڕاستودروستی و دادپەروەری لە زەویدا پەیڕەو دەکات.
خۆم ئەو پلانە دەزانم کە بۆ ئێوەم داڕشتووە، پلان بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئێوە نەک بۆ زیانتان، بۆ ئەوەی دواڕۆژ و هیواتان بدەمێ.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
میرەکەیان یەکێک دەبێت لەنێو خۆیان، فەرمانڕەواکەیان لە خۆیان هەڵدەکەوێت. لە خۆمی نزیک دەکەمەوە و لێم نزیک دەبێتەوە، چونکە کەس ناوێرێت بەبێ ویستی من لێم نزیک بێتەوە.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
«”لەو سەردەمەدا و لەو کاتەدا لقێکی ڕاستودروست بۆ داود دەردەکەم، جا ڕاستودروستی و دادپەروەری لەسەر زەوی پەیڕەو دەکات.
پاش ئەوە نەوەی ئیسرائیل دەگەڕێنەوە و ڕوو لە یەزدانی پەروەردگاریان و داودی پاشایان دەکەن، لە ڕۆژانی کۆتاییدا بە لەرزەوە ڕوو لە یەزدان و چاکەکەی دەکەن.
پرسییان: «پاشای لەدایکبووی جولەکە لەکوێیە؟ لە ڕۆژهەڵاتەوە ئەستێرەی ئەومان بینی، هاتووین کڕنۆشی بۆ ببەین.»
هێزی ڕزگاریمانی هەستاندەوە، لە بنەماڵەی داودی بەندەی،
«خودا بەگوێرەی بەڵێنەکەی، عیسای ڕزگارکەری لە نەوەی ئەوەوە بۆ ئیسرائیل هێنا.
خودا ئاوا دەفەرموێت سەبارەت بەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە بۆ ئەوەی هەرگیز نەڕزێت: ﴿ئەو بەڵێنە پیرۆز و مسۆگەرەتان دەدەمێ کە بە داودم دابوو.﴾
ئەویش کە پێغەمبەر بوو، دەیزانی خودا سوێندی خواردووە و بەڵێنی پێداوە کە لە بەری پشتی ئەو لەسەر تەختەکەی دادەنیشێت.