Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




یەرمیا 30:7 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 ئای! لەو ڕۆژە سامناکە! ڕۆژی ئاوا نابێت. ئەمە کاتی تەنگانەیە بۆ یاقوب، بەڵام لێی ڕزگار دەبێت.“

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




یەرمیا 30:7
37 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

بەمە یاقوب ترسێکی گەورەی لێ نیشت و پەرێشان بوو. ئەو کەسانەی لەگەڵی بوون لەگەڵ مەڕ و مانگا و وشترەکان دابەشی کردن بۆ دوو لەشکر.


ئەی خودایە، ئیسرائیل بکڕەوە لە هەموو تەنگانەکانی!


پیاوچاک گرفتی زۆر دەبێت، بەڵام یەزدان لە هەمووی دەربازی دەکات،


جا دانیشتووی ئەم کەنارە لەو ڕۆژەدا دەڵێت: ”سەیر بکەن چی بەسەر ئەوانەدا هاتووە کە چاوەڕێمان دەکرد لە بەرامبەر پاشای ئاشور فریامان بکەون! ئیتر ئێمە چۆن ڕزگارمان دەبێت؟“»


ئەی هیوای ئیسرائیل، ئەی ڕزگارکەرەکەی کاتی تەنگانە، بۆچی لە خاکەکە وەک نامۆ دەبیت، وەک ڕێبوارێک بۆ تەنها شەوێک بمێنێتەوە؟


هەریەکەیان بە دار دەڵێت: ”تۆ باوکی منیت“ و بە بەرد: ”تۆ منت بووە.“ پشتیان تێ کردم نەک ڕوو، بەڵام لە کاتی بەڵایاندا دەڵێن: ”هەستە و ڕزگارمان بکە!“


ئیتر کوا خوداوەندەکانت کە بۆ خۆت دروستت کردن؟ با هەستن، ئەگەر لە کاتی بەڵادا دەتوانن ڕزگارت بکەن! ئەی یەهودا، خوداوەندەکانت بەقەد ژمارەی شارۆچکەکانتن.»


یەزدان دەفەرموێت: «”ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە، ئەی ئیسرائیل، مەتۆقە. بە دڵنیاییەوە من لەم شوێنە دوورە ڕزگارت دەکەم، نەوەکەشت لەو خاکەوەی بۆی ڕاپێچ کراوە. یاقوب دەگەڕێتەوە و ئاسوودە دەبێت، دڵنیا دەبێت و کەس نایتۆقێنێت.


«ئایا هیچ بۆ ئێوە نییە، ئەی هەموو ڕێبوارەکان؟ تەماشای دەوروبەر بکەن و ببینن. هیچ ئازارێک هەیە وەک ئازارەکەی من، ئەوەی کە تووشی منی کرد، ئەوەی کە یەزدان بەسەری هێنام، لە ڕۆژی جۆشانی تووڕەییەکەی.


چیت پێ بڵێم؟ ئەی ئۆرشەلیمی کچ، بە چیت بچووێنم؟ بە چی بەراوردت بکەم، بۆ ئەوەی دڵت بدەمەوە، ئەی سییۆنی کچە پاکیزە؟ وێران بوونت وەک دەریا قووڵە. کێ دەتوانێت چاکت بکاتەوە؟


سزای تاوانی گەلەکەم گەورەتر بوو لە سزای گوناهەکەی سەدۆم، ئەوەی لە چرکەیەکدا سەرەوژێر بوو بێ ئەوەی دەستی یارمەتی بۆ درێژ بکرێت.


«لەو کاتەدا میکائیلی سەرۆکی گەورەی فریشتەکان هەڵدەستێت، ئەوەی گەلەکەت دەپارێزێت. کاتێکی ئەوەندە تەنگ دەبێت کە لەوەتەی نەتەوە دروستبووە هەتا ئەو کاتە شتی وا نەبووبێت. بەڵام لەو کاتەدا هەرکەسێک لە گەلەکەی تۆ ناوی لە پەڕتووکەکە نووسرابێت، دەرباز دەبێت.


ئەو ئاگادارکردنەوانەت هێنایە دی کە لەسەر ئێمە و ئەو دادوەرانەمان فەرمووبووت کە دادوەرییان بۆمان دەکرد، بۆ ئەوەی بەڵایەکی گەورەمان بەسەردا بهێنیت. لەژێر ئاسماندا شتی وا ڕووینەدابێت، وەک ئەوەی بەسەر ئۆرشەلیم هات.


لەو کاتەدا نەوەی یەهودا و نەوەی ئیسرائیل یەکدەگرنەوە و یەک سەرۆک بۆ خۆیان دادەنێن، لەو خاکەی بۆی ڕاپێچ کراون سەردەکەون و دێنە دەرەوە، چونکە ڕۆژی یەزرەعیل گەورە دەبێت.»


ئای بۆ ئەو ڕۆژە! چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە، وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت.


ئەی پیران، گوێ لەمە بگرن، ئەی هەموو دانیشتووانی خاکەکە، گوێ شل بکەن. ئایا ئەمە لە سەردەمی ئێوە یان لە سەردەمی باوباپیرانتان ڕوویداوە؟


یەزدان دەنگی بەرز دەکاتەوە لەپێش سوپاکەیەوە، سەربازەکانی زۆر زۆرن، ئەوانەی فەرمانەکەی بەجێدەهێنن بە هێزن. ڕۆژی یەزدان گەورەیە، زۆر سامناکە. کێ خۆی لەبەری دەگرێت؟


خۆر دەبێتە تاریکی و مانگیش دەبێتە خوێن، بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و ترسناکی یەزدان بێت.


ئێستا بۆچی بە هاوارەوە دەگریت؟ بۆچی وەک ژانی منداڵبوون ژانت گرتووە؟ ئایا پاشات نییە، یان ڕاوێژکارت مردووە؟


بیستم و هەناوم کەوتە خوارەوە، لەبەر دەنگەکە لێوەکانم لەرزین، ئێسکەکانم کلۆر بوون، چۆکم لەرزی. لەگەڵ ئەوەشدا بە ئارامییەوە چاوەڕێی ڕۆژی تەنگانەم بۆ ئەو نەتەوانەی هێرشیان هێنایە سەرم.


ڕۆژێکی بێ وێنە دەبێت، جیاوازی نییە لەنێوان شەو و ڕۆژ، کاتێک ئێوارە دادێت ڕووناکی هەیە، ئەو ڕۆژە تەنها لەلای یەزدان زانراوە.


یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «بێگومان ئەو ڕۆژە دێت کە وەک تەنوور داگیرساوە. جا هەموو لووتبەرزان و بەدکاران دەبنە پوشوپەڵاش و ئەو ڕۆژەش کە دێت، ئەوان دەسووتێنێت. نە ڕەگ و نە لقیان بۆ نامێنێتەوە.


چونکە لەو ڕۆژانەدا تەنگانەیەک ڕوودەدات کە هەر لە سەرەتای دروستکردنی بەدیهێنراوانەوە لە لایەن خودا هەتا ئێستا ئاوا نەبووە و نابێت.


خۆر دەبێتە تاریکی و مانگیش دەبێتە خوێن، بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و شکۆداری یەزدان بێت.


بەم شێوەیە هەموو ئیسرائیل ڕزگاری دەبێت، وەک نووسراوە: ﴿ڕزگارکەر لە سییۆنەوە دێت، خوانەناسی لە یاقوب دووردەخاتەوە.


چونکە ڕۆژی تووڕەبوونە گەورەکەیان هاتووە و کێ دەتوانێت خۆی ڕابگرێت؟»


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ