6 بپرسن و ببینن: ئایا نێر سکی دەبێت؟ ئەی بۆچی هەر پیاوێک دەبینم وەک ژنی ژانگرتوو دەستی بە کەمەرییەوەیە و هەموو ڕووشی زەرد هەڵگەڕاوە؟
لەوێ لەرزیان لێهات، ژانیان گرت، وەک ژن لە کاتی منداڵبوون.
لەبەر ئەوە کەلەکەم پڕ بووە لە ئازار، ژانێک منی گرت، وەک ژانی منداڵبوون، سەرسام بووم لە گوێگرتن، واقم وڕما لە بینین.
لەبەر ئەوە یەزدان ئەوەی ئیبراهیمی کڕییەوە، ئەمە بە بنەماڵەی یاقوب دەفەرموێت: «ئێستا یاقوب شەرمەزار نابێت و ئێستا ڕوو زەرد نابێت.
چی دەڵێی کاتێک یەزدان ئەوانەت لەسەر دادەنێت کە فێری هاوپەیمانیت کردن؟ ئایا ژان ناتگرێت وەک ئەو ژنەی منداڵی دەبێت؟
ئەی نیشتەجێی ”لوبنان“، ئەی ئەوەی لەناو دار ئورزەکان هێلانەت کردووە، چەند دەناڵێنیت کە ژان دەتگرێت، وەک ژنێک کە منداڵی دەبێت!»
هاوارێکم بیست وەک هاواری ژنێکی ژانگرتوو بوو، لە ناخۆشیدا وەک یەکەم منداڵی بێت. دەنگی سییۆنی کچ هەنسک دەدات، دەست پان دەکاتەوە، دەڵێت: «وەی لە من! دەبوورێمەوە، گیانم لەبەر بکوژان دەردەچێت!»
قەریۆت دەگیرێت و قەڵاکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت. لەو ڕۆژەدا دڵی پاڵەوانەکانی مۆئاب وەک دڵی ژنی ژانگرتووی لێدێت.
تەماشا بکەن! دوژمن وەک هەڵۆ بەرز دەبێتەوە و دەفڕێت، بەسەر بۆزرادا باڵەکانی لێک دەکاتەوە. لەو ڕۆژەدا دڵی پاڵەوانانی ئەدۆم وەک دڵی ژنی ژانگرتووی لێدێت.
دیمەشق هێزی لەبەر بڕا، ڕووی وەرگێڕا بۆ هەڵاتن، شڵەژا و تانگەتاو بوو وەک ژنی ژانگرتوو.
پاشای بابل هەواڵی ئەوانی بیست، ورەی ڕووخا، تووشی تەنگانە بوو، تووشی ئازار بوو وەک ئازاری ژنی ژانگرتوو.
هەواڵی ئەوانمان بیست، ورەمان ڕووخا، تووشی تەنگانە بووین، تووشی ئازار بووین وەک ئازاری ژنی ژانگرتوو.
ئینجا ڕەنگی پاشا پەڕی و بیرکردنەوەکانی تۆقاندیان و قاچەکانی هێزیان لێ برا و ئەژنۆکانی کەوتنە لەرزین.
ژانی منداڵبوون بەسەریدا دێت، بەڵام منداڵێکی نەفامە، چونکە لە کاتی خۆیدا نایەت و لە منداڵدان ناترازێتە خوارەوە.
لەبەردەم ئەوان، گەلان سڵ دەکەنەوە، هەموو دەموچاوێک ڕەنگی هەڵدەبزڕکێت.
چۆڵ و تاڵانکراو و داماڵراوە، دڵ دەتوێتەوە و ئەژنۆکان شلن، هەموویان دەلەرزن، ڕەنگیان دەپەڕێت.
کاتێک خەڵکی دەڵێن: «ئاشتی و ئاسایشە،» دەستبەجێ مردن دێتە سەریان، وەک ژانی ژنی سکپڕ لە ناوەختدا دێت و ناشتوانن دەربازیان بێت.