31 هاتوهاوار گەیشتە ئەوپەڕی زەوی، چونکە یەزدان سکاڵا لە نەتەوەکان دەکات، دادوەری هەموو ئادەمیزاد دەدات و بەدکارەکان دەداتە بەر شمشێر.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
لە نەڕەی دەنگت گەلان ڕایانکرد، کە ڕاپەڕیت نەتەوەکان پەرت بوون.
چونکە تووڕەیی یەزدان لەسەر هەموو نەتەوەکانە، هەڵچوونی لەسەر هەموو سوپاکانیانە. بە تەواوی قڕی کردوون، بەدەستەوەی داون بۆ سەربڕین.
یەزدان ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی هەیە، ساڵی سزادان لەبەر کێشەکەی سییۆن.
لەبەر ئەوەی یەزدان بە ئاگر و شمشێرەکەی حوکم بەسەر هەموو مرۆڤدا دەدات، ئەوانەی بە دەستی یەزدان دەکوژرێن زۆر دەبن.
دەڵێیت: ”من بێتاوانم، خودا لە من تووڕە نییە.“ بەڵام دادگاییت دەکەم، چونکە گوتت: ”گوناهم نەکرد.“
ئەوەتا ڕەشەبای یەزدان لە تووڕەییدا هەڵدەچێت، گەردەلوولێکی ڕاماڵە لەسەر سەری بەدکاران هەڵدەکات.
ئایا ئیتر تۆ داوای شتی گەورە بۆ خۆت دەکەیت؟ داوا مەکە، چونکە ئەوەتا من خراپە بەسەر هەموو خەڵکێکدا دەهێنم، بەڵام بۆ تۆ، ژیانت دەرباز دەبێت لە هەموو ئەو شوێنانەی بۆی دەچیت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
چونکە ڕۆژەکە نزیکە، ڕۆژەکەی یەزدان نزیکە، ڕۆژێکی بە هەورە، کاتی وێرانبوونی نەتەوەکان دەبێت.
بە دەرد و خوێن سزای دەدەم، بارانی بە لێشاو و تەرزەی بەردین و ئاگر و گۆگرد دەبارێنم، بەسەر خۆی و لەشکرەکەی و ئەو گەلە زۆرەی کە لەگەڵیدان.
یەزدان لە دژی یەهودا سکاڵای هەیە، سزای یاقوب بەپێی ڕەفتارەکەی دەدات، کردەوەکانی بەسەر خۆیدا دەداتەوە.
ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، چونکە یەزدان سکاڵای هەیە لە دانیشتووانی خاکەکە: «نە وەفاداری، نە خۆشەویستی نەگۆڕ، نە خواناسی لە خاکەکەدا هەیە.
هەموو نەتەوەکان خڕدەکەمەوە و دەیانبەمە خوارەوە بۆ دۆڵی یەهۆشافات. لەوێدا دادگاییان دەکەم، لەسەر گەلەکەم و میراتەکەم، ئیسرائیل، کە لەنێو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاویان کردنەوە و زەوییەکەی منیان دابەش کرد.
«ئەی چیاکان، گوێ لە سکاڵای یەزدان بگرن، ئەی بناغە هەمیشەییەکانی زەوی، ئێوەش گوێ بگرن! چونکە سکاڵای یەزدان لە گەلەکەیەتی، داواکەی لە دژی ئیسرائیلە.