3 یەزدان سەبارەت بەو کوڕ و کچانەی لەم شوێنەدا لەدایک بوون و سەبارەت بە دایکانیان کە ئەوانیان بووە و سەبارەت بە باوکانیان کە لەم خاکەدا ئەوانیان خستووەتەوە ئەمە دەفەرموێت:
بێوەژنەکانیان زۆر زیاتر دەکەم، زیاتر لە لمی دەریا. لە نیوەڕۆدا وێرانکەری بۆ دەهێنم بۆ سەر دایکی گەنجان. لەناکاو ترس و تۆقاندنی بەسەردا دەدەم.
«ژن مەهێنە و لەم شوێنەدا کوڕ و کچت نەبێت.»
یەزدان ئەمەش دەفەرموێت: «مەچۆ بۆ ماڵی پرسەگێڕ و مەڕۆ بۆ شینگێڕان و سەرەخۆشییان لێ مەکە، چونکە ئاشتی خۆم، خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەییم لەم گەلە داماڵیوە.
چونکە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئەوەتا من لەم شوێنەدا و لە سەردەمی ئێوە و لەبەرچاوی ئێوە دەنگی شادی و دەنگی خۆشی و دەنگی زاوا و دەنگی بووک ڕادەگرم.
لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «من کۆسپ بۆ ئەم گەلە دادەنێم، باوکان و کوڕان پێکەوە ساتمەی لێ دەکەن، دراوسێ و هاوڕێ لەناودەچن.»
لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل قسە بکە و بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم پیرۆزگای خۆم گڵاو دەکەم، ئەو قەڵایەی شانازی پێوە دەکەن، ئارەزووی چاوتان و خۆشی گیانتانە. کوڕ و کچەکانتان، ئەوانەی بەجێتان هێشتن بە شمشێر دەکوژرێن.