22 گوێ بگرن! دەنگی هەواڵ دێت، هەراوهۆریای گەورە لە خاکی باکوورەوە، تاوەکو شارۆچکەکانی یەهودا وێران بکرێن، بکرێنە داڵدەی چەقەڵ.
دڕک لە کۆشکەکانی شین دەبێت، چقڵ و وشترالووک لە قەڵاکانی. دەبێت بە مۆڵگای چەقەڵ و لانەی کوندەپەپوو.
یەزدانیش پێی فەرمووم: «لە باکوورەوە بەڵا بۆ هەموو دانیشتووانی خاکەکە دەبارێت.
خەریکم بانگەواز دەکەم بۆ هەموو نەتەوەکانی شانشینەکانی باکوور.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «جا پاشاکانیان دێن و هەریەکە و تەختی خۆی لە داڵانی دەروازەی ئۆرشەلیم دادەنێت، هێرش دەبەن بۆ سەر هەموو شووراکانی چواردەوری ئۆرشەلیم و بۆ هەموو شارۆچکەکانی یەهودا.
بەچکە شێران بەسەریدا نەڕاندیان، دەنگیان هات، خاکەکەیان وێران کردووە، شارۆچکەکانی سووتاون، بێ دانیشتووانن.
ئەوەتا دەنێرم و هەموو خێڵەکانی باکوور کۆدەکەمەوە، هەروەها نەبوخودنەسری خزمەتکارم، پاشای بابل، جا دەیانهێنمە سەر ئەم خاکە و سەر دانیشتووانەکەی و سەر هەموو ئەو نەتەوانەی دەوروبەری. بە تەواوی قڕیان دەکەم، دەیانکەمە پەند و تانە و تەشەر و وێرانییەکی هەتاهەتایی.
دەنگێک لە دانەوە ڕادەگەیەنێت، کارەسات لە شاخەکانی ئەفرایمەوە دەبیسترێت.
ئاڵا بەرز بکەنەوە بۆ چوونە سییۆن! خۆتان بدەنە پەنا! ڕامەوەستن! چونکە من لە باکوورەوە بەڵا دەهێنم، تێکشکانێکی گەورە.»
«حاچۆر بۆ هەتاهەتایە دەبێتە داڵدەی چەقەڵ و چۆڵەوانی. هیچ مرۆڤێک لەوێ نیشتەجێ نابێت، هیچ ئادەمیزادێک ئاوارەی ئەوێ نابێت.»
یەزدان دەفەرموێت: «ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئەوەتا من نەتەوەیەک لە دوورەوە دەهێنمە سەرتان، نەتەوەیەکی پتەو و دێرینە، نەتەوەیەکە زمانەکەیان نازانن، لە قسەکردنیان تێناگەن.
«ئەی نەوەی بنیامین، لە ئۆرشەلیم هەڵبێن! لە تەقۆعە فوو بە کەڕەنادا بکەن! لەسەر بێتهاکارەم ئاگر وەک نیشانە هەڵبکەن! چونکە بەڵا و شکستێکی گەورە لە باکوورەوە دەرکەوتووە.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا! سوپایەک لە خاکی باکوورەوە دێت، نەتەوەیەکی مەزن لەوپەڕی زەوییەوە هەڵدەستێنرێت.
«ئۆرشەلیم وێران دەکەم، دەیکەمە داڵدەی چەقەڵ، شارۆچکەکانی یەهودا دەکەمە کاولگە بەبێ دانیشتووان.»
ئەو ڕێگایانەی بەرەو سییۆنن شین دەگێڕن، لەبەر ئەوەی کەس بۆ جەژنەکان نایەت. هەموو دەروازەکانی چۆڵ دەکرێن، کاهینەکانی دەناڵێنن، پاکیزەکانی خەمبارن، ئەویش تاڵی دەچێژێت.
بە گەلی خاکەکە بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست سەبارەت بە دانیشتووانی ئۆرشەلیم و خاکی ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بە خەمەوە نانیان دەخۆن و بە واقوڕمانەوە ئاویان دەخۆنەوە، چونکە خاکەکەیان وێران دەبێت لەبەر پڕبوونی لە ستەمی هەموو دانیشتووانەکەی ناوی.
بەڵام ڕقم لە عیسۆ بووەوە، چیاکانی ئەوم وێران کرد و میراتەکەیم دایە چەقەڵی چۆڵەوانی.»