19 وەی لە حاڵم لەبەر وردوخاشبوونم! برینەکەم بێ چارەیە! بەڵام بە خۆمم گوت: «بێگومان ئەمە دەردی منە و دەبێ بەرگەی بگرم.»
بێدەنگ بووم، دەمم ناکەمەوە، چونکە تۆ ئەوەی کە ئەمەت کردووە.
ئینجا دەڵێم: «ئەمە دەردی منە: دەستە ڕاستەی خودای هەرەبەرز گۆڕاوە.»
چاوەڕێی یەزدان دەکەم، ئەو کە ڕووی خۆی لە بنەماڵەی یاقوب شاردووەتەوە، من پشت بەو دەبەستم.
«ئەم قسەیەیان پێ دەڵێیت: «”با چاوەکانم فرمێسک بڕێژن بە شەو و بە ڕۆژ بەبێ وەستان، چونکە گەلەکەم، کچە پاکیزەکەم، برینێکی ترسناکی هەیە، لێدانێکی جەرگبڕ.
لەگەڵ ئەوەی تاوانەکانمان شایەتیمان لەسەر دەدەن، ئەی یەزدان، لەبەر خاتری ناوی خۆت شتێک بکە، چونکە هەڵگەڕانەوەکانمان زۆر بوون، دەرهەق بە تۆ گوناهمان کرد.
ئەی یەزدان، هیوای ئیسرائیل! هەموو ئەوانەی وازت لێ دێنن، شەرمەزار دەبن، ئەوانەی لە تۆ لادەدەن، لەسەر خۆڵ دەنووسرێن، چونکە وازیان لە یەزدان هێنا، لە کانی ئاوی ژیان.
ئەی ئازارم، ئەی ئازارم! من لەتاو ئێشم دەتوێمەوە. دڵم ژان دەکات! دڵەکوتێمە، بێدەنگ نابم، چونکە گوێم لە دەنگی کەڕەنا و نەعرەتەی جەنگ بوو.
هاوارێکم بیست وەک هاواری ژنێکی ژانگرتوو بوو، لە ناخۆشیدا وەک یەکەم منداڵی بێت. دەنگی سییۆنی کچ هەنسک دەدات، دەست پان دەکاتەوە، دەڵێت: «وەی لە من! دەبوورێمەوە، گیانم لەبەر بکوژان دەردەچێت!»
لەبەر وردوخاشبوونی گەلەکەم وردوخاش بووم، خەمبارم، تۆقین دەستی بەسەردا گرتووم.
خۆزگە سەرم گۆمی ئاو بووایە و چاوەکانم جۆگەی فرمێسک، جا شەو و ڕۆژ دەگریام بۆ کوژراوەکانی گەلەکەم.
بە شەو بەکوڵ دەگریێت، فرمێسکی لەسەر گۆناکانییەتی. لەناو هەموو دۆستانی کەس نییە دڵنەوایی بکات. هەموو دڵدارانی ناپاکییان لەگەڵ کرد، بوون بە دوژمنی.
چاوەکانم کانی فرمێسک هەڵدەڕێژن لەبەر ئەوەی گەلەکەم لەناوچوون.
لەبەر ئەوەی لە دژی ئەو گوناهم کرد، بەرگەی تووڕەیی یەزدان دەگرم، هەتا بەرگری لە داواکەم دەکات و مافی من دێتە دی. دەمهێنێتە دەرەوە بۆ ناو ڕووناکی، ڕاستودروستی ئەو دەبینم.