16 یەزدان دەفەرموێت: «کچانی سییۆن لەخۆبایی بوون، گەردنیان دەرخستووە و بە چاوبازییەوە دەڕۆن، بە لارولەنجەوە دەڕۆن بە زرنگەی لەرزانەی گۆزینگیان.
لەپێش شکان لووتبەرزییە، لەپێش ڕووخانیش ڕۆحزلییە.
چاوی بەفیز و دڵی لەخۆبایی، ئەمانە چرای بەدکارانن و گوناهن.
نەوەیەک هەیە چەند چاو لە هەوراز و بەرز دەڕوانێت.
وەرنە دەرەوە، ئەی کچانی سییۆن، ببینن. سلێمانی پاشا بەو تاجەوە ببینن کە لەسەریەتی، کە دایکی لەسەری نا لە ڕۆژی زەماوەندی ژنهێنانی، لە ڕۆژی شادی دڵی.
سییۆنی کچ ماوەتەوە، وەک کۆخ لەناو ڕەزەمێودا، وەک کەپر لەناو بێستانی خەیاردا، وەک شارێکی ئابڵوقەدراو.
زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو، جیهان داهێزرا و سیس بوو، گەورەترین خەڵکانی زەوی لەشیان داهێزرا.
ئێستا سەیر بکەن، پەروەردگار، یەزدانی سوپاسالار، بەتەمایە لە ئۆرشەلیم و لە یەهودا دابماڵێت پاڵپشتی و پشتگیری، هەموو پاڵپشتییەکی نان و ئاو،
لەبەر ئەوە پەروەردگار سەری کچانی سییۆن کەچەڵ دەکات، یەزدان ڕووتییان دەردەخات.»
لەو ڕۆژەدا پەروەردگار جوانکاری دادەماڵێت: لەرزانە و لاسەرە و ملوانکە،
مێردمنداڵان دەکەم بە میریان، منداڵان فەرمانڕواییان دەکەن.
پەروەردگار پیسیی کچانی سییۆن دەشوات؛ بە ڕۆحی حوکمدان و سووتان خوێنەکانی نێو ئۆرشەلیم پاک دەکاتەوە.
لەو ڕۆژەدا بەهۆی کردەوەکانت سەرشۆڕ نابیت کە پێیان لە من یاخی بوویت، چونکە من لەم شارە دایاندەماڵم، ئەوانەی بە لووتبەرزییان دڵخۆشن. ئیتر ناگەڕێیتەوە بۆ سەر لووت بەرزی لە کێوی پیرۆزم.
﴿بە شاری سییۆن بڵێن، ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات، دڵنەرمە و سواری ماکەرێک و جاشی ماکەرێک بووە.﴾
عیسا ئاوڕی لێ دانەوە، فەرمووی: «کچانی ئۆرشەلیم بۆ من مەگریێن، بۆ خۆتان و منداڵەکانتان بگریێن.