Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئیشایا 13:4 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 گوێ بگرن، دەنگی هەراوهۆریا لە چیاکان دێت، وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر! گوێ بگرن، دەنگی هاتوهەرای شانشینەکان دێت، وەک دەنگی نەتەوەکان کۆبوونەتەوە! یەزدانی سوپاسالار سوپایان لێ پێکدەهێنێت بۆ جەنگ!

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئیشایا 13:4
23 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئای لە هاژەهاژی خەڵکانێکی زۆر، وەک هاژەی دەریا کە دەهەژێت! خوڕەی نەتەوەکان وەک خوڕەی ئاوی زۆر کە خوڕەی دێت!


«هەمووتان کۆبنەوە و گوێ بگرن! کام لە بتەکان ئەمەی ڕاگەیاندووە؟ هاوپەیمانی خۆشەویستی یەزدان، هەرچی پێ خۆش بێت بە بابلی دەکات، بازووشی لە دژی بابلییەکان دەبێت.


ئاڵا بۆ نەتەوە دوورەکان بەرز دەکاتەوە، فیکە بۆ ئەوانە لێدەدات کە لەوپەڕی زەوین. ئەوەتا خێرا بە پەلە دێن!


لەو ڕۆژە بەسەریدا دەنەڕێنن، وەک هاژەی دەریا. دەڕواننە خاکەکە و دەبینن وا تاریکییەکی تەنگە، ڕووناکیش بە هەورەکانی تاریک بووە.


”یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم ئەو چەکانە لە دژتان بەکاردەهێنم کە لە دەستتاندایە و لەگەڵ پاشای بابل و بابلییەکان شەڕی پێ دەکەن، کە لە دەرەوەی شوورای شارەکان گەمارۆیان داون. لە ناوەڕاستی شار کۆیان دەکەمەوە.


چونکە ئەوانیش دەبنە کۆیلەی زۆر نەتەوە و پاشای گەورە، بەگوێرەی کردەوە و کارەکانی خۆیان سزایان دەدەمەوە.»


«قەرەبووی ئەو ساڵانەتان دەکەمەوە کە کوللەی گەورە خواردیان، پێکوڕە و وردە کوللە و کوللەی قرتێنەر، لەشکرە گەورەکەم کە ناردمە سەرتان.


«لە دۆڵی بڕیار کۆمەڵ، کۆمەڵ! چونکە ڕۆژی یەزدان نزیکە لە دۆڵی بڕیار.


لەبەر ئەوە دەردەکانی لە ڕۆژێکدا دێن، مردن و شیوەن و قاتوقڕی. بە ئاگریش دەسووتێت، خودای پەروەردگار ئەوەی حوکمی دەدات، بەهێزە.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ