Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




عەزرا 8:1 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 ئەمانەش گەورەی بنەماڵەکان و ئەوانەن کە لەگەڵیاندا تۆمارکراون، ئەوانەی لە سەردەمی ئەرتەحشەستەی پاشادا لەگەڵ من لە بابلەوە گەڕانەوە:

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




عەزرا 8:1
16 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

هەروەها ئەمانیش وەک براکانیان لە نەوەی هارون تیروپشکیان کرد، لەبەردەم داودی پاشا و سادۆق و ئەحیمەلەخ و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، جیاوازی نەکرا لەنێوان بنەماڵەکانی برا گەورە و بنەماڵەکانی برا بچووکەکاندا، هەردوو وەک یەک.


داودی پاشا دوو هەزار و حەوت سەد کەس لە برا و کەسەکانی یەرییاهو کە لە پیاوە بەهێزەکان و گەورەی بنەماڵەکان بوون، کردنی بە لێپرسراوی ڕەئوبێنییەکان و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە لە هەموو کاروبارەکانی خودا و پاشا.


لەگەڵ هەموو گوندەکانیان لە چواردەوری ئەو شارۆچکانە هەتا بەعەلات. ئەمانە شوێنی نیشتەجێبوونیان بوون. ڕەچەڵەکنامەی ئەمانیش تۆمار کرابوو.


ڕەچەڵەکی هەموو ئیسرائیل تۆمارکرا و لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا نووسراون. بەهۆی ناپاکییانەوە بۆ بابل ڕاپێچ کران.


ئەمانە گەورەی بنەماڵە لێڤییەکان بوون، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.


کۆی ژمارەی گەورەی بنەماڵەکان، لە پاڵەوانە ئازاکان، دوو هەزار و شەش سەد کەس بوو،


ئینجا گەورەی بنەماڵەکانی یەهودا و بنیامین لەگەڵ کاهین و لێڤییەکان، هەموو ئەوانەی خودا ڕۆحی هەژاندن، هەستان بۆ ئەوەی بچنە ئۆرشەلیم تاکو لەوێ ماڵەکەی یەزدان بنیاد بنێنەوە.


لەگەڵ زروبابل، یەشوع، نەحەمیا، سەرایا، ڕەعێلایا، مۆردەخای، بیلشان، میسپار، بیگڤەی، ڕەحوم و بەعەنا): ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل:


نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛


ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران.


لەلایەن منەوە فەرمانێک دەرچووە کە هەرکەسێک لەناو پاشایەتییەکەی من لە گەلی ئیسرائیل و کاهین و لێڤییەکان بیەوێت لەگەڵ تۆ خۆبەخشانە بگەڕێتەوە ئۆرشەلیم، با بگەڕێتەوە.


لەبەردەم پاشا و ڕاوێژکارەکانی و لەبەردەم هەموو کاربەدەستە توانادارەکانی پاشا بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی دایپۆشیم، منیش بەهۆی ئەو پشتگیرییەی یەزدانی پەروەردگارم بەهێز بووم، جا لە ئیسرائیل ڕابەرەکانم کۆکردەوە تاوەکو لەگەڵم سەربکەون.


ئەم عەزرایە لە بابلەوە سەرکەوت. مامۆستایەکی بە توانا بوو لە تەوراتی موسا، یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل پێیدابوو. پاشاش هەموو ئەوەی داوای کردبوو پێیدابوو، چونکە یەزدانی پەروەردگاری خۆی لەگەڵی بوو.


هەندێک لە نەوەی ئیسرائیل و لە کاهین و لێڤی و گۆرانیبێژ و دەرگاوان و خزمەتکارانی پەرستگا لەگەڵی بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوتن، لە ساڵی حەوتەمی ئەرتەحشەستەی پاشا.


لە نەوەی فینەحاس، گێرشۆم؛ لە نەوەی ئیتامار، دانیال؛ لە نەوەی داود، حەتوش


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ