41 گۆرانیبێژەکان: نەوەی ئاساف، سەد و بیست و هەشت.
لێڤییەکانیش ئەمانەیان دانا: هێیمانی کوڕی یۆئێل و لە براکانیشی ئاسافی کوڕی بەرەخیا و لە نەوەی مەراریش لە براکانیان، ئێیتانی کوڕی قوشایاهو،
هەژدەیەم بۆ حەنانی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
ئاسافی یاریدەدەری دەستەڕاستی هێیمانیش: ئاساف کوڕی بەرەخیای، کوڕی شیمەعەی،
لێڤییەکان: نەوەی یێشوع و قەدمیێل لە نەوەی هۆدەڤیا، حەفتا و چوار.
نەوەی دەرگاوانەکانی پەرستگا: نەوەکانی شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، هەموویان سەد و سی و نۆ.
کە بیناسازەکان بناغەی پەرستگاکەی یەزدانیان دامەزراند، بەپێی ڕێکخستنەکەی داودی پاشای ئیسرائیل کاهینەکان بە جلوبەرگ و کەڕەناوە چوونە شوێنی خۆیان، هەروەها لێڤییەکانی نەوەی ئاسافیش بە سەنجەوە چوونە شوێنی خۆیان تاکو ستایشی یەزدان بکەن.
هەروەها مەتەنیای سەرپەرشتیار، کە کوڕی میکا کوڕی زەبدی کوڕی ئاساف بوو، لە کاتی نوێژدا سەرپەرشتی سوپاسگوزاری دەکرد؛ بەقبوقیا کە دووەم بوو لەنێو هاوکارەکانی؛ عەبدای کوڕی شەموەع کوڕی گالال کوڕی یەدوتون.
گۆرانیبێژەکان: نەوەی ئاساف، سەد و چل و هەشت.