10 سی جامی زێڕین لەگەڵ چوار سەد و دە جامی زیوین؛ هەزار پارچە قاپوقاچاغی دیکە.
هەموو ئەو قاپوقاچاغەنەی لە زێڕ و زیو بوون، پێنج هەزار و چوار سەد پارچە بوون. لەگەڵ سەرکەوتنی ڕاپێچکراوەکان لە بابلەوە بۆ ئۆرشەلیم شێشبەچەر هەموو ئەمانەی لەگەڵ خۆی هێنا.
ئەمەش ژمارەکەیانە: سی لەگەنی زێڕین و هەزار لەگەنی زیوین؛ بیست و نۆ تاوەی زیوین؛
هەروەها مەنجەڵ و خاکەناز، مەقەست، تاس، قاپەکان و هەموو ئەو قاپوقاچاغە بڕۆنزانەی لە خزمەتی پەرستگا بەکاردەهات.
پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛