13 هەروەها داود پاش ئەوەی لە حەبرۆنەوە هاتە ئۆرشەلیم چەند کەنیزە و ژنێکی دیکەی هێنا، ئینجا کوڕ و کچی دیکەی داود لەدایک بوون.
پیاوە دەوڵەمەندەکە مەڕ و مانگایەکی زۆری هەبوو.
ئینجا داود زانی کە یەزدان وەک پاشای ئیسرائیل جێگیری کردووە، پاشایەتییەکەشی لە پێناوی ئیسرائیلی گەلەکەیدا پایەدار کردووە.
حەوت سەد ژنی خانەدان و سێ سەد کەنیزەی هەبوو، جا ژنەکانی دڵیان هەڵگەڕاندەوە.
ئەمانەش کوڕەکانی داودن کە لە حەبرۆن لەدایک بوون: ئەمنۆن کوڕی نۆبەرەی بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛ دووەمیان دانیال کە لە ئەبیگایلی کارمەلی بوو؛
هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان.
بەڵام ئەبیا بەردەوام بەهێز بوو. چواردە ژنی هێنا و بیست و دوو کوڕ و شازدە کچی بوو.
هەروەها با ژن بۆ خۆی زۆر نەکات، نەوەک دڵی لابدات. با زێڕ و زیویش بۆ خۆی گەلێک زۆر نەکات.
هەروەها داود پێشتر ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی هێنابوو، جا هەردووکیان ژنی بوون.