4 عوتەیی کوڕی عەمیهودی کوڕی عۆمری کوڕی ئیمریی کوڕی بانی لە نەوەی پێرێزی کوڕی یەهودا بوو؛
کوڕەکانی یەهودا: ئێر، ئۆنان، شالەح، پێرێز و زەرەح، بەڵام ئێر و ئۆنان لە خاکی کەنعان مردن. کوڕەکانی پێرێزیش ئەمانە بوون: حەسرۆن و حامول.
کوڕەکانی پێرێز: حەسرۆن و حامول.
نەوەکانی یەهودا: پێرێز، حەسرۆن، کەرمی، حوور و شۆڤاڵ.
لە شالەحییەکان: عەسایای نۆبەرە و کوڕەکانی؛
هۆدیا، بانی و بەنینو.
لە کاتێکدا خەڵکی یەهودیا و بنیامین لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون. ئەمانە ئەو ڕابەرانەی هەرێمەکەن کە لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون: لە نەوەی یەهودا: عەتایا کوڕی عوزیا کوڕی زەکەریا کوڕی ئەمەریا کوڕی شەفەتیا کوڕی مەهلەلئێل لە نەوەی پێرێز،
هەموو نەوەی پێرێز کە لە ئۆرشەلیم دانیشتبوون، چوار سەد و شەست و هەشت پیاوی توانادار بوون.
لێڤییەکان کە لە یێشوع، بانی، شێرێڤیا، یامین، عەقوڤ، شەبەتەی، هۆدیا، مەعسێیاهو، قەلیتا، عەزەریا، یۆزاڤاد، حانان و پەلایا پێکهاتبوون، تەوراتیان بۆ گەل ڕوون دەکردەوە و گەلیش لەوێ ڕاوەستابوون.
نەوەی یەهودا بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە شالەح خێڵی شالەحییەکان، لە پێرێز خێڵی پێرێزییەکان، لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان،