Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




تیتۆس 3:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 ئه‌م وشه‌یه‌ ڕاسته‌. سه‌باره‌ت به‌م شتانه‌ ده‌مه‌وێ سووربیت، تاكو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ خودا هێنا بایه‌خ به‌ كرداری چاک بده‌ن. ئه‌م شتانه‌ باش و سوودبه‌خشه‌ بۆ خه‌ڵک.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 ئەم قسەیە ڕاستە. دەمەوێ سوور بیت لەسەر ئەم شتانە، تاکو ئەوانەی باوەڕیان بە خودا هێنا بایەخ بەوە بدەن کە بۆ کرداری چاک خۆیان تەرخان بکەن. ئەم شتانە باش و سوودبەخشە بۆ خەڵک.

Gade chapit la Kopi




تیتۆس 3:8
26 Referans Kwoze  

پێویسته‌ خه‌ڵكه‌كه‌مان فێربن خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ كرداری چاک بۆ پێداویستییه‌ گرنگه‌كان، تاكو بێبه‌رهه‌م نه‌بن.


ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ خۆی به‌ختكرد، تاكو له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه‌، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری.


ده‌ست به‌ وشه‌ی متمانه‌ بگرێ كه‌ به‌گوێره‌ی ئامۆژگاریه‌، تاكو بتوانێت به‌ فێركردنێكی دروست ئامۆژگاری بكات، سه‌رزه‌نشتی به‌رهه‌ڵستكاران بكات.


یادیان بخه‌ره‌وه‌ ملكه‌چی فه‌رمانڕه‌وایان و ده‌سه‌ڵاتداران بن، گوێڕایه‌ڵ بن، بۆ هه‌موو كارێكی چاک ئاماده‌بن،


به‌هۆیه‌وه‌ باوه‌ڕتان به‌ خودا هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و شكۆی پێ دا، كه‌وا هیوا و باوه‌ڕتان به‌ خودا بێت.


ئه‌م وشه‌یه‌ ڕاسته‌ و شایانی ته‌واوی په‌سه‌ندكردنه: ئیشۆعی مه‌سیح بۆ ڕزگاركردنی گوناهباران هاته‌ جیهان منیش یه‌كه‌میانم.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی كار ناكات، به‌ڵكو باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ خودا خوانه‌ناس بێتاوان ده‌كات، ئه‌وا باوه‌ڕه‌كه‌ی بۆی به‌ بێتاوانی داده‌نرێت.


ئیشۆعیش هاواری كرد و فه‌رمووی: “ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، باوه‌ڕ به‌ من ناهێنێ، به‌ڵكو به‌وه‌ی ناردوومی،


ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی گوێ له‌ قسه‌كه‌م بگرێت و باوه‌ڕ بهێنێت به‌وه‌ی ناردوومی ژیانی جاویدانی ده‌بێت و نایه‌ته‌ حوكمدان، به‌ڵكو له‌ مه‌رگه‌وه‌ بۆ ژیان گواستراوه‌ته‌وه‌.


پێشتر بۆ تۆ بێ كه‌ڵک بوو، به‌ڵام ئێستا كه‌ڵكی بۆ من و بۆ تۆ هه‌یه‌.


چونكه‌ باوه‌ڕیان به‌ خودا نه‌هێنا و پشتیان به‌ ڕزگاریه‌كه‌ی نه‌به‌ست.


كه‌ هه‌مان ڕووحی باوه‌ڕمان هه‌یه‌، به‌گوێره‌ی نووسراو: {باوه‌ڕم هێنا بۆیه‌ قسه‌م كرد}، ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هه‌یه‌ بۆیه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین.


پێیان وت: “وڕێنه‌ ده‌كه‌یت!”. به‌ڵام ئه‌و سووربوو كه‌ وایه‌، جا وتیان: “ئه‌وه‌ فریشته‌كه‌یه‌تی!”.


دز ئیتر با دزی نه‌كات، به‌ڵكو با ڕه‌نج بدات و به‌ ده‌ستی خۆی ئیشێكی پاک بكات، تاكو هه‌یبێت بداته‌ ئه‌وه‌ی پێویستی پێیه‌تی.


جا ده‌مه‌وێ پیاوان له‌ هه‌موو شوێنێكدا نوێژ بكه‌ن، ده‌ستی بێگه‌ردیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بێ تووڕه‌یی و مشتومڕ.


به‌ چاكه‌كاری گه‌واهیی بۆ بدرێت، منداڵی به‌خێو كردبێت، میوانداری كردبێت، پێی پارساكانی شۆردبێت، یارمه‌تی لێقه‌وماوانی دابێت، به‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک هه‌ستا بێت.


له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌م ئازارانه‌ ده‌چێژم، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌م، چونكه‌ ده‌زانم باوه‌ڕم به‌ كێ هێناوه‌، دڵنیام ئه‌و ده‌توانێ پارێزگاری سپارده‌كه‌م بكات تا ئه‌و ڕۆژه‌.


له‌ هه‌موو شتێكدا ببه‌ نموونه‌یان بۆ چاكه‌كاری، له‌ فێركردندا بێگه‌ردی و ڕێز و دڵسۆزی پیشان بده‌،


با ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ین بۆ هاندان له‌سه‌ر خۆشویستن و كاری چاک.


پێی وتن: ئێوه‌ش بڕۆنه‌ ڕه‌زه‌كه‌، چه‌ندتان بكه‌وێ ده‌تانده‌مێ. ئه‌وانیش ڕۆیشتن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite