Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




تیتۆس 3:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 هه‌وڵبده‌ زیناسی پارێزه‌ر و ئه‌پۆلۆس بنێری، تاكو پێوستیان به‌ هیچ نه‌بێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 هەوڵ بدە زیناسی پارێزەر و ئەپۆلۆس بنێری، تاکو پێویستیان بە هیچ نەبێت.

Gade chapit la Kopi




تیتۆس 3:13
15 Referans Kwoze  

جووێكی خه‌ڵكی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ به‌ ناوی ئه‌پۆلۆس هاته‌ ئه‌پیسۆس، زمان پاراو و له‌ سیپاره‌كان به‌توانا بوو.


یه‌كێكیان ته‌وراتناس بوو، پرسی لێكرد تاكو تاقیی بكاته‌وه‌ وتی:


ئیتر به‌ زۆر شێوه‌ ڕێزیان گرتین، له‌ به‌ڕێكه‌وتن هه‌رچی پێویستی بوو دابینیان كرد.


جا كه‌س به‌ سووكی سه‌یری نه‌كات، به‌ڵكو به‌ ئاشتی ڕه‌وانه‌ی بكه‌ن تاكو بێته‌وه‌ لام، چونكه‌ له‌گه‌ڵ برایان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین.


كاتێ ده‌چمه‌ ئیسپانیا. هیوادارم به‌لاتاندا تێپه‌ڕم، تاكو بتانبینم و به‌ كۆمه‌ک ڕه‌وانه‌م بكه‌ن بۆ ئه‌وێ، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار كه‌مێک له‌ بینینتان تێربم.


به‌ڵام كاتێ ماوه‌مان ته‌واو بوو، ده‌رچووین و به‌ڕێكه‌وتین، هه‌موویان تاكو ده‌ره‌وه‌ی شار به‌ ژن و منداڵیانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌یان كردین. له‌ كه‌ناره‌كه‌ چۆكمان دادا و نوێژمان كرد.


ئیشۆع له‌ ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كانی پرسی و فه‌رمووی: “ئایا له‌ شه‌ممه‌دا چاككردنه‌وه‌ دروسته‌؟”


وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزانان! چونكه‌ كلیلی زانیاریتان برد، خۆتان نه‌چوونه‌ ژووره‌وه‌ و ڕێتان له‌وانه‌ش گرت كه‌ ده‌چوونه‌ ژووره‌”.


یه‌كێكی ته‌وراتزان وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی وت: “ڕابی، به‌ وتنی ئه‌مانه‌، ئێمه‌ش سووک ده‌كه‌یت!”.


ته‌وراتزانێک هه‌ستا تاكو تاقی بكاته‌وه‌، وتی: “ڕابی، چی بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانی به‌ میرات بگرم؟”


به‌ڵام په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كان خواستی خودایان ده‌رهه‌ق به‌ خۆیان ڕه‌تكرده‌وه‌، چونكه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و عه‌ماد نه‌كرابوون.


پاش ئه‌وه‌ی وارگه‌ ماڵئاواییان لێكردن، به‌ نێو پۆنیقێ و شمرندا تێپه‌ڕین، باسیان ده‌كرد كه‌ نه‌ته‌وه‌كانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، جا شادییه‌كی زۆریان له‌نێو هه‌موو برایاندا بڵاو ده‌كرده‌وه‌.


ئه‌وه‌بوو كه‌ ئه‌پۆلۆس له‌ قۆرنتێ بوو، پۆڵۆس به‌ ڕێگا به‌رزه‌كانه‌وه‌ تێپه‌ڕی و هاته‌ ئه‌پیسۆس. له‌وێ هه‌ندێک قوتابیی بینی،


هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ئه‌پۆلۆسی برامان، زۆر پاڕامه‌وه‌ كه‌وا له‌گه‌ڵ برایان بێته‌ لاتان، ئه‌و هه‌رگیز نه‌یویست ئێستا بێته‌ لاتان، به‌ڵام كه‌ بۆی ڕێككه‌وت، دێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite