Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




تیتۆس 3:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 ده‌زانیت وه‌ک ئه‌مه‌ لاده‌ره‌ و گوناه‌ ده‌كات، خۆی حوكمی به‌سه‌ر خۆی داوه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 دەزانیت کەسانی وەک ئەو، لادەر و گوناهبارە و خۆی حوکمی بەسەر خۆیدا داوە.

Gade chapit la Kopi




تیتۆس 3:11
13 Referans Kwoze  

چونكه‌ دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌وامان ناسی، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بووین له‌وه‌ی به‌ ئه‌نقه‌ست گوناه‌ بكه‌ین، ئه‌وا قوربانی بۆ گوناه‌ نامێنێت،


بیستمان هه‌ندێ كه‌س له‌لای ئێمه‌وه‌ ده‌رچوون و بێ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ فه‌رمانیان پی بده‌ین، به‌ قسه‌كانیان بێزار و دڵگرانیان كردوون كه‌ وتوویانه‌ ده‌بێ خروسه‌بڕان‌ بكه‌ن و به‌گوێره‌ی ته‌ورات بكه‌ن.


ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت حوكم نادرێت، ئه‌وه‌ش كه‌ باوه‌ڕ ناهێنێ ئه‌وا حوكم دراوه‌، چونكه‌ باوه‌ڕی به‌ ناوی ڕۆڵه‌ تاقانه‌كه‌ی خودا نه‌هێناوه‌.


ئه‌ویش پێی وت: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكار، به‌ زارت تاوانبارت ده‌كه‌م، كه‌ ده‌تزانی كابرایه‌كی توندم، ئه‌وه‌ی دامنه‌ناوه‌ ده‌یبه‌م و ئه‌وه‌ی نه‌مچاندووه‌ دروێنه‌ی ده‌كه‌م.


كه‌ ده‌بێت ده‌میان دابخرێت، چونكه‌ ته‌واوی خێزانه‌كان به‌ فێركردنێک تێكده‌ده‌ن كه‌ ناشێت، له‌پێناوی قازانجكردنی به‌د.


ئه‌مانه‌یان بیربخه‌وه‌ و له‌ شه‌ڕه‌قسه‌ ئاگاداریان بكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م خودا، چونكه‌ سوودی نییه‌، به‌ڵكو بیسه‌ران ده‌ڕوخێنێت.


ئێستا ده‌زانین هه‌رچی ته‌ورات ده‌یڵێت، به‌وانه‌ی ده‌ڵێت كه‌ له‌ ژێر سایه‌ی ته‌وراتدان، تاكو هه‌موو ده‌مێک دابخرێت و هه‌موو جیهان بكه‌وێته‌ ژێر سزادانی خودا.


پۆڵۆس و به‌رنڤاش به‌ ئاشكرا دووان و وتیان: “ده‌بووایه‌ یه‌كه‌مجار وشه‌ی خودامان بۆ ئێوه‌ باس بكردایه‌. چونكه‌ ئێوه‌ ڕه‌تتان كرده‌وه‌ و بڕیارتان دا كه‌ شایانی ژیانی جاویدانی نین، ئه‌وه‌تا ڕوو له‌ نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ین!


به‌ڵام په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كان خواستی خودایان ده‌رهه‌ق به‌ خۆیان ڕه‌تكرده‌وه‌، چونكه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و عه‌ماد نه‌كرابوون.


په‌یامێكی نووسی ئه‌مه‌ی تێدابوو:


گوێ نه‌ده‌ن به‌ ئه‌فسانه‌ی جوو و ڕاسپارده‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ ڕه‌وا هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite