Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




تیتۆس 3:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 یادیان بخه‌ره‌وه‌ ملكه‌چی فه‌رمانڕه‌وایان و ده‌سه‌ڵاتداران بن، گوێڕایه‌ڵ بن، بۆ هه‌موو كارێكی چاک ئاماده‌بن،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 یادی باوەڕداران بخەرەوە ملکەچی فەرمانڕەوایان و دەسەڵاتداران بن، گوێڕایەڵ بن، بۆ هەموو کارێکی چاک ئامادەبن،

Gade chapit la Kopi




تیتۆس 3:1
29 Referans Kwoze  

پێیان وت: “قه‌یسه‌ڕ”. ئینجا پێی فه‌رموون: “هی قه‌یسه‌ڕ بده‌نه‌ قه‌یسه‌ڕ، هی خوداش بده‌نه‌ خودا”.


له‌ هه‌موو شتێكی باش ئاماده‌تان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خواستی ئه‌و بكه‌ن، له‌ ئێمه‌شدا كار بكات كه‌ به‌ دڵی خۆی بێت به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌. ئامین.


بۆیه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک خۆی له‌مانه‌ بێگه‌رد بكاته‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێته‌ ده‌فرێک بۆ ڕێزلێنان، پارسا و سوودبه‌خش بۆ گه‌وره‌كه‌ی، ئاماده‌ بۆ هه‌موو كارێكی چاک.


له‌به‌ر ئه‌مه‌ وه‌بیرت دێنمه‌وه‌ به‌هره‌ی خودا هه‌ڵبگیرسێنی، ئه‌وه‌ی له‌ تۆ دایه‌ به‌ ده‌ستدانانی من.


به‌ چاكه‌كاری گه‌واهیی بۆ بدرێت، منداڵی به‌خێو كردبێت، میوانداری كردبێت، پێی پارساكانی شۆردبێت، یارمه‌تی لێقه‌وماوانی دابێت، به‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک هه‌ستا بێت.


ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ خۆی به‌ختكرد، تاكو له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه‌، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری.


ئه‌گه‌ر تۆ به‌مانه‌ ڕێنمایی برایان بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بیته‌ ڕاژه‌وانێكی باشی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌ وشه‌كانی باوه‌ڕ و فێركردنی باش په‌روه‌رده‌ كرایت، ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌كه‌ویت.


بۆ پاشا و ده‌سه‌ڵاتداران، تاكو ژیانێكی ئاسووده‌ و به‌ هێمن بژین، به‌وپه‌ڕی له‌خوداترسی و ڕێزه‌وه‌.


كه‌واته‌، برایانی خۆشه‌ویستم، جێگیر بن، نه‌هه‌ژێن. هه‌میشه‌ خۆتان بۆ كاری په‌روه‌ردگار ته‌رخان بكه‌ن، بزانن ڕه‌نجتان بۆ په‌روه‌ردگار بێ سوود نییه‌.


بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌م شتانه‌تان به‌ یاد ده‌هێنمه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌و ڕه‌وایه‌ی ئێستادا ده‌زانن و جێگیرن.


ئه‌م وشه‌یه‌ ڕاسته‌. سه‌باره‌ت به‌م شتانه‌ ده‌مه‌وێ سووربیت، تاكو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ خودا هێنا بایه‌خ به‌ كرداری چاک بده‌ن. ئه‌م شتانه‌ باش و سوودبه‌خشه‌ بۆ خه‌ڵک.


تاكو به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شیاوی په‌روه‌ردگار بێت و تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی بكات، به‌رهه‌مدار بن له‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک و له‌ ناسینی خودا گه‌شه‌ بكه‌ن،


پڕبووبن له‌ به‌رهه‌می خوداناسی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح بۆ شكۆ و ستایشی خودا.


چونكه‌ ئێمه‌ ده‌ستكردی ئه‌وین، له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ چاكه‌كاری ئافریده‌ین، ئه‌وه‌ی خودا پێشتر ئاماده‌ی كردووه‌ تاكو به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین.


جا ده‌مه‌وێت به‌ یادتان بهێنمه‌وه‌ كه‌ خۆتان ده‌یزانن، په‌روه‌ردگار كه‌ گه‌له‌كه‌ی خۆی له‌ خاكی میسڕ ده‌رباز كرد، دواتر ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێنا له‌ناوی بردن.


پێویسته‌ خه‌ڵكه‌كه‌مان فێربن خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ كرداری چاک بۆ پێداویستییه‌ گرنگه‌كان، تاكو بێبه‌رهه‌م نه‌بن.


ئه‌مانه‌یان بیربخه‌وه‌ و له‌ شه‌ڕه‌قسه‌ ئاگاداریان بكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م خودا، چونكه‌ سوودی نییه‌، به‌ڵكو بیسه‌ران ده‌ڕوخێنێت.


ده‌ڵێن كه‌وا خودا ده‌ناسن، به‌ڵام به‌ كرده‌وه‌یان نكۆڵیی لێده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ قێزه‌وه‌نن، گوێڕایه‌ڵ نین، به‌كه‌ڵكی هیچ چاكه‌كارییه‌ک نایه‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite