Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




تیتۆس 2:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 ژیر و پاک و به‌ ماڵه‌وه‌ سه‌رقاڵ بن، چاک بن، ملكه‌چی مێرده‌كانیان بن، نه‌وه‌ک كفر به‌ وشه‌ی خودا بكرێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 ژیر و پاک بن، بە ماڵەوە سەرقاڵ بن، چاک بن و ملکەچی مێردەکانیان بن، نەوەک کفر بە وشەی خودا بکرێت.

Gade chapit la Kopi




تیتۆس 2:5
22 Referans Kwoze  

ئه‌ی ژنان، ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن، وه‌ک له‌ په‌روه‌ردگار ده‌وه‌شێته‌وه‌.


به‌ چاكه‌كاری گه‌واهیی بۆ بدرێت، منداڵی به‌خێو كردبێت، میوانداری كردبێت، پێی پارساكانی شۆردبێت، یارمه‌تی لێقه‌وماوانی دابێت، به‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک هه‌ستا بێت.


ئێوه‌ش با هه‌ر یه‌كێكتان ژنه‌كه‌ی وه‌ک خۆی خۆشبووێ، ژنیش ڕێز له‌ مێرده‌كه‌ی بگرێت.


قوتابییه‌كی كچ له‌ یۆپێ هه‌بوو ناوی تابیتا بوو، واتا ئاسک، پڕبوو له‌ چاكه‌كاری و خێركردن.


هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر نیری كۆیلایه‌تین، با وا دابنێن گه‌وره‌كانیان شایانی ئه‌وپه‌ڕی ڕێزن، نه‌وه‌ک كفر به‌ ناوی خودا و ئامۆژگارییه‌كه‌ی بكرێت.


با ژنه‌كانتان له‌ وارگه‌كاندا بێده‌نگ بن، چونكه‌ ڕێیان پێ نه‌دراوه‌ بدوێن، به‌ڵكو وه‌ك ته‌وراتیش ده‌فه‌رمووێ با ملكه‌چ بن.


به‌ڵام ده‌مه‌وێت بزانن كه‌ سه‌ری هه‌موو پیاوێك مه‌سیحه‌ و سه‌ری ژن پیاوه‌ و سه‌ری مه‌سیحیش خودایه‌.


وه‌ک نووسراوه‌: {به‌هۆی ئێوه‌وه‌ له‌ نێو نه‌ته‌وه‌كاندا كفر به‌ ناوی خودا ده‌كرێت}.


په‌تڕۆسیش هه‌ستا و له‌گه‌ڵیان هات، كاتێ گه‌یشت، بردییانه‌ ژووری سه‌ره‌وه‌، هه‌موو بێوه‌ژنه‌كان له‌لای وه‌ستان، ده‌گریان و ئه‌و كراس و جلانه‌یان پیشانی ده‌دا كه‌ ئاسكه‌ كاتێ له‌گه‌ڵیان بوو كردبووی.


خودایه‌ تا كه‌ی ناحه‌زان جنێو بده‌ن؟ دوژمن تاهه‌تایه‌ بێزیان له‌ ناوی تۆ بێت؟


مه‌هێڵن شتێک كه‌ بۆ ئێوه‌ چاكه‌، خه‌ڵكی به‌ خراپه‌ باسی بكات.


تاكو ئامۆژگاریی ژنه‌ گه‌نجه‌كان بكه‌ن مێرد و منداڵیان خۆشبووێ،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite