Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




تیتۆس 2:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 هه‌روه‌ها پیره‌ژنه‌كان با ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ پارسایی بگونجێت، بوختانكه‌ر نه‌بن، خوویان به‌ مه‌ی نه‌گرتبێت، فێركاری چاكه‌ بن،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 هەروەها پیرێژنەکان فێر بکەن کە بە ڕێزەوە بژین، بوختانکەر نەبن و خوو بە شەرابەوە نەگرن، بەڵکو شتی چاک فێری خەڵکی بکەن،

Gade chapit la Kopi




تیتۆس 2:3
13 Referans Kwoze  

تاكو ئامۆژگاریی ژنه‌ گه‌نجه‌كان بكه‌ن مێرد و منداڵیان خۆشبووێ،


ژنه‌كانیش ده‌بێت ڕێزدار بن، بوختانكه‌ر نه‌بن، وریابن، له‌ هه‌موو شتێكدا ده‌ستپاک بن.


چونكه‌ پێویسته‌ چاودێر گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت وه‌ک سه‌ركاری خودا، خۆسه‌پێن و تووڕه‌ و سه‌رخۆش و شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چڵێسیی قازانجكردنی به‌د نه‌بێت،


ڕاژه‌وانانیش ده‌بێت ڕێزدار بن، دوو زمان نه‌بن، مه‌ی زۆر نه‌خۆنه‌وه‌، چڵێسیی قازانجی به‌د نه‌بن،


تاكو له‌ په‌روه‌ردگاردا په‌سه‌ندی بكه‌ن وه‌ک شایانی پارساكان بێت، له‌ هه‌ر شتێک پێویستی پێتان بوو یارمه‌تی بده‌ن، چونكه‌ بووه‌ یارمه‌تیده‌ری زۆر كه‌س و هی منیش.


به‌ڵام داوێنپیسی و هه‌موو گڵاوییه‌ک یان چڵێسییه‌ک با له‌نێوتاندا ناوی نه‌بێت، وه‌ک له‌ پارساكان ده‌وه‌شێته‌وه‌،


به‌ڵام ئه‌مه‌م له‌سه‌رت هه‌یه‌: تۆ ڕێت به‌و ژنه‌ داوه‌ كه‌ ئیزبله‌ كه‌وا ده‌ڵێت: من پێغه‌مبه‌رم، به‌نده‌كانم فێرده‌كات و چه‌واشه‌یان ده‌كات تاكو داوێنپیسی بكه‌ن و له‌و قوربانیه‌ بخۆن كه‌ بۆ بت سه‌ربڕاوه‌.


چونكه‌ ده‌بووایه‌ له‌به‌ر كاته‌كه‌ ببوونایه‌ته‌ ڕابی، به‌ڵكو پێویستتانه‌ یه‌كێک بنه‌ماكانی سه‌ره‌تای وشه‌ی خوداتان فێر بكاته‌وه‌. پێویستتان به‌ شیره‌، نه‌ک خۆراكی پته‌و.


ئیتر ته‌نها ئاو مه‌خۆوه‌، به‌ڵكو كه‌مێک مه‌ی به‌كاربهێنه‌ له‌به‌ر گه‌ده‌ و نه‌خۆشییه‌ زۆره‌كانت.


پڕبوون له‌ هه‌موو تاوان و داوێنپیسی و به‌دكاری و چڵێسی و به‌دڕه‌وشتی، پڕن له‌ ئیره‌یی و كوشتن و دژایه‌تی و فێڵبازی و خراپه‌كاری،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite