Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




تیتۆس 1:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 به‌ڵكو میواندار بێت، خێرخواز بێت، ژیر بێت، خوداناس و پارسا و خۆڕاگر بێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 بەڵکو میوان دۆست بێت، حەز لە چاکە بکات، ژیر بێت، ڕاستودروست و پیرۆز و خۆڕاگر بێت.

Gade chapit la Kopi




تیتۆس 1:8
17 Referans Kwoze  

چاودێر ده‌بێت گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، مێردی یه‌ک ژن بێت، وریا، ژیر و به‌ ڕێز، میواندار بێت، بتوانێت خه‌ڵک فێربكات،


له‌ هه‌موو شتێكدا ببه‌ نموونه‌یان بۆ چاكه‌كاری، له‌ فێركردندا بێگه‌ردی و ڕێز و دڵسۆزی پیشان بده‌،


هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی هه‌بێت كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌، ئه‌وه‌ له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووه‌. هه‌ر كه‌سێک باوكه‌كه‌ی خۆشبووێ، ئه‌وه‌شی خۆشده‌وێت كه‌ لێی له‌دایكبووه‌.


ده‌زانین له‌ مه‌رگه‌وه‌ بۆ ژیان گواستراینه‌وه‌، چونكه‌ برایانمان خۆشده‌وێت. ئه‌وه‌ی خۆشویستنی بۆ براكه‌ی نه‌بێت له‌ مه‌رگدا ده‌مێنێته‌وه‌.


به‌ڵام تۆ، ئه‌ی پیاوی خودا له‌م شتانه‌ هه‌ڵبێ. به‌دوای خوداناسی و خواترسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌رمیدا بگه‌ڕێ.


با كه‌س سووكایه‌تی به‌ گه‌نجییه‌تیت نه‌كات، به‌ڵكو ببه‌ نموونه‌ی باوه‌ڕداران له‌ قسه‌ و ڕه‌فتار، له‌ خۆشویستن و باوه‌ڕ و بێگه‌ردیت.


ئێوه‌ و خودا گه‌واهیده‌رن، چۆن به‌ بێگه‌ردی و خوداناسی و بێ گله‌یی بووین له‌نێوان ئێوه‌ی باوه‌ڕدار.


هه‌موو خۆشییه‌كم به‌ پارساكراوانی سه‌ر زه‌وی و به‌ شكۆداره‌‌كانه‌.


بێ سۆز، ناڕه‌زا، بوختانكه‌ر، ناپاک، دڕنده‌، حه‌ز له‌ چاكه‌ ناكه‌ن،


له‌ هه‌وه‌سه‌كانی گه‌نجییه‌تی هه‌ڵبێ، كۆشش بكه‌ بۆ خوداناسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ دڵێكی پاک له‌ په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێنه‌وه‌.


له‌ یروشلایم پیاوێک هه‌بوو ناوی شیمعون بوو، ئه‌م پیاوه‌ خوداناس و له‌خواترس بوو، چاوه‌ڕێی دڵنه‌واییكردنی ئیسڕائیل بوو، ڕووحی پارسای له‌سه‌ر بوو.


ده‌رباه‌ری خوداناسی و خۆڕاگرتن و حوكمدانی داهاتوو ده‌دووا، پیلیكس ترسا و وتی: “ئێستا بڕۆ. كه‌ی كاتم هه‌بوو بانگت ده‌كه‌م”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite