Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




تیتۆس 1:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 چونكه‌ پێویسته‌ چاودێر گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت وه‌ک سه‌ركاری خودا، خۆسه‌پێن و تووڕه‌ و سه‌رخۆش و شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چڵێسیی قازانجكردنی به‌د نه‌بێت،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 لەبەر ئەوەی چاودێر سەرکاری خودایە، پێویستە گلەیی لەسەر نەبێت، خۆسەپێن و تووڕە و سەرخۆش و شەڕفرۆش نەبێت، چاوی لە دەستکەوتی ناڕەوا نەبێت،

Gade chapit la Kopi




تیتۆس 1:7
23 Referans Kwoze  

به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌وه‌سی گڵاوی كه‌وتوونه‌ته‌ دوای جه‌سته‌، سووكایه‌تی به‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن. چاونه‌ترس و له‌خۆبایین، ناترسن بوختان به‌ شكۆداران بكه‌ن،


به‌ مه‌ی سه‌رخۆش مه‌بن كه‌ به‌ڕه‌ڵایی تێدایه‌، به‌ڵكو پڕبن له‌ ڕووح،


ئه‌و مێگه‌له‌ی خودا بله‌وه‌ڕێنن كه‌ له‌نێوانتاندایه‌، وه‌ک چاودێر ڕاژه‌ بكه‌ن، نه‌ک به‌ ناچاری، نه‌ک بۆ قازانی به‌د، به‌ڵكو به‌ چاڵاكییه‌وه‌،


هه‌ریه‌كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌هره‌یه‌ی وه‌ریگرتووه‌، ڕاژه‌ی یه‌كتری پێ بكه‌ن، وه‌ک سه‌ركارێكی باش له‌سه‌ر به‌خششه‌ جۆراوجۆره‌كانی خودا.


په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “ئه‌و سه‌ركاره‌ دڵسۆز و دانایه‌ كێیه‌ كه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕاژه‌وانه‌كانی دایده‌نێت، تاكو له‌ كاتی خۆیدا به‌شه‌ خۆراكیان بداتێ؟


هه‌روه‌ها پیره‌ژنه‌كان با ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ پارسایی بگونجێت، بوختانكه‌ر نه‌بن، خوویان به‌ مه‌ی نه‌گرتبێت، فێركاری چاكه‌ بن،


له‌به‌ر ئه‌مه‌ تۆم له‌ قرێتێ به‌جێهێشت، تاكو ئه‌و شتانه‌ی ماونه‌ته‌وه‌ ڕێكیان بخه‌یت و له‌ هه‌موو شارێک پیران دابنێیت، وه‌ک ڕامسپاردوویت،


پۆڵۆس و تیماتیئوسی به‌نده‌كانی ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ هه‌موو پارساكان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا له‌ پیلیۆس، له‌گه‌ڵ چاودێران و ڕاژه‌وانان:


كه‌واته‌ كێیه‌ ئه‌و كۆیله‌ ده‌ستپاک و دانایه‌ی گه‌وره‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕاژه‌وانانی خۆی دایناوه‌، تاكو له‌ كاتی خۆیدا خواردنیان بداتێ؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite