Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




تیتۆس 1:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 له‌به‌ر ئه‌مه‌ تۆم له‌ قرێتێ به‌جێهێشت، تاكو ئه‌و شتانه‌ی ماونه‌ته‌وه‌ ڕێكیان بخه‌یت و له‌ هه‌موو شارێک پیران دابنێیت، وه‌ک ڕامسپاردوویت،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 لەبەر ئەمە تۆم لە دوورگەی کریت بەجێهێشت، تاکو ئەو شتانەی ماونەتەوە ڕێکیان بخەیت و لە هەموو شارێکدا پیران دابنێیت، وەک ڕامسپاردوویت.

Gade chapit la Kopi




تیتۆس 1:5
18 Referans Kwoze  

قه‌شه‌یان بۆ هه‌ر وارگه‌یه‌ک هه‌ڵبژاردن، ئینجا به‌ ڕۆژوگرتنه‌وه‌ نوێژیان كرد و خه‌ڵكه‌كه‌یان دایه‌ ده‌ست په‌روه‌ردگار كه‌ باوه‌ڕیان پێی هێناوه‌.


كاتێ ده‌چوومه‌ ماقیدۆنیا، ڕامسپاردی له‌ ئه‌پیسۆس بمێنیته‌وه‌، تاكو خه‌ڵكێک ڕاسپێری فێركردنێكی جیاواز نه‌ده‌ن و


با هه‌موو شتێك به‌ دروستی و ڕێك بێت.


ئه‌وه‌ی له‌ منت بیستووه‌ له‌به‌رده‌م چه‌نده‌ها گه‌واهیده‌ر، به‌ خه‌ڵكی سه‌رڕاستی بسپێره‌ كه‌ لێهاتوو بن، خه‌ڵكی دیكه‌ش فێربكه‌ن.


ئه‌گه‌ر یه‌كێك برسی بوو با له‌ ماڵه‌وه‌ بخوات، نه‌وه‌ك بۆ حوكمدان كۆببنه‌وه‌. كاتێ هاتم، شته‌كانی دیكه‌ش ڕێك ده‌خه‌مه‌وه‌.


كاتێ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو نانیان نه‌خواردبوو، پۆڵۆس له‌ناوه‌ڕاستیان ڕاوه‌ستا و وتی: “كوڕینه‌، ده‌بووایه‌ گوێتان له‌ من بگرتایه‌ و قرێتێتان به‌جێ نه‌هێشتایه‌، ئه‌وسا له‌م تێكشكان و زیانه‌ دوور ده‌بوون.


چونكه‌ به‌نده‌ره‌كه‌ بۆ به‌سه‌ربردنی زستان باش نه‌بوو، زۆربه‌یان بڕیاریان دا ئه‌وێش به‌جێبهێڵن، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ فینكس تاكو زستانی تێدا به‌سه‌رببه‌ن، كه‌ به‌نده‌رێكی قرێتێ بوو ڕووه‌و باشووری خۆرهه‌ڵات و باكووری خۆرئاوا.


كه‌شتییه‌كه‌ ڕۆژانێكی زۆر به‌ هێواشی ده‌ڕۆیشت و به‌ زه‌حمه‌ت له‌ قنیدۆس نزیک كه‌وتینه‌وه‌، باكه‌ نه‌یهێشت زیاتر بڕۆین، به‌ په‌نای قرێتێدا و له‌ به‌رامبه‌ر سه‌له‌مۆنا ڕۆیشتین.


جا وایان كرد و به‌ ده‌ستی به‌رنڤا و شاوول بۆ پیرانییان نارد.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ جه‌سته‌ له‌لاتان نیم، به‌ڵام به‌ ڕووح له‌گه‌ڵتانم، دڵشادم كاتێ ڕێكی و پته‌ویی باوه‌ڕتان به‌ مه‌سیح ده‌بینم.


جوو و به‌جووبوو قرێتێی و عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌تا گوێمان لێیانه‌ به‌ زمانی خۆمان باسی كرداره‌ مه‌زنه‌كانی خودا ده‌كه‌ن!”.


كه‌ شنه‌بای باشوور هه‌ڵیكرد، وایانزانی به‌ مرازیان گه‌یشتن، له‌نگه‌ریان به‌رزكرده‌وه‌ و به‌ نزیک كه‌ناری قرێتێدا تێده‌په‌ڕین.


بۆیه‌ تیماتیئوسم بۆ ناردن، كه‌وا ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست و دڵسۆزمه‌ له‌ په‌روه‌ردگار، ئه‌و ڕێگاكانی منتان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بیر ده‌خاته‌وه‌، وه‌ك له‌ هه‌ر شوێنێك و له‌ هه‌موو وارگه‌یه‌ك فێرده‌كه‌م.


یه‌كێكیان كه‌ پێغه‌مبه‌رێكی خۆیانه‌، وتی: “قرێتێییه‌كان هه‌رده‌م درۆزنن، دڕه‌نده‌ی به‌دكارن، نه‌وسن و ته‌مبه‌ڵن”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite