Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




تیتۆس 1:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 ئه‌م گه‌واهییه‌ ڕاسته‌. بۆیه‌ به‌ توندی سه‌رزه‌نشتیان بكه‌، تاكو له‌ باوه‌ڕدا دروست بن،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 ئەم شایەتییە ڕاستە. لەبەر ئەوە بە توندی سەرزەنشتیان بکە، تاکو لە باوەڕەکەدا دروست بن و

Gade chapit la Kopi




تیتۆس 1:13
12 Referans Kwoze  

با پیره‌مێرده‌كان وریابن، به‌ڕێز و ژیر و دروست بن له‌ باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن.


ئه‌وانه‌ی گوناه‌ ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م هه‌مووان سه‌رزه‌نشتیان بكه‌، تا ئه‌وانی دیكه‌ش بترسن.


به‌مانه‌ بدوێ، ئامۆژگاری بكه‌ و به‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک سه‌رزه‌نشت بكه‌. كه‌س به‌ كه‌مت نه‌زانێت.


وشه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نه‌، ئاماده‌ به‌ له‌ كاتی گونجاو و نه‌گونجاو، سه‌رزه‌نشت بكه‌، ڕابخوڕه‌، ئامۆژگاری بكه‌ به‌وپه‌ڕی پشوودرێژی و فێركردنه‌وه‌.


بۆیه‌ ئه‌مانه‌ ده‌نووسم و دوورم، تاكو كه‌ له‌لاتان ئاماده‌بم ڕه‌ق نه‌جوڵێمه‌وه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌روه‌ردگار پێی داوم بۆ بنیادنان، نه‌ک ڕوخاندن.


ئه‌گه‌ر تۆ به‌مانه‌ ڕێنمایی برایان بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بیته‌ ڕاژه‌وانێكی باشی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌ وشه‌كانی باوه‌ڕ و فێركردنی باش په‌روه‌رده‌ كرایت، ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌كه‌ویت.


با خوداناسێک لێم بدات، ئه‌وه‌ میهره‌بانیه‌، با سه‌رزه‌نشتم بكات، ئه‌وه‌ وه‌ک ڕۆنی بۆنخۆشی سه‌ره‌. سه‌رم لاریی نییه‌. چونكه‌ هێشتا نوێژه‌كانم دژی خراپه‌كانیانه‌.


با دڵم ته‌واو بێت له‌ فه‌رزه‌كانت، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زار نه‌بم.


داوێنپیسان و نێربازان، بازرگانانی كۆیله‌، درۆزن و سوێندخۆرانی به‌ درۆ، هه‌ر شتێكیش دژی فێركردنی دروست بێت،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite