Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 9:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 باوكانیش هی ئه‌وانن و مه‌سیحیش به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ له‌وانه‌وه‌ هاتووه‌، ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رووی هه‌مووانه‌، تاهه‌تایه‌ خوداوه‌ندێكی پیرۆزه‌! ئامین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 باوکانیش هی ئەوانن و مەسیحیش بەگوێرەی جەستە لەوانەوە هاتووە، ئەوەی لە سەرووی هەمووانە، هەتاهەتایە خودایەکی پیرۆزە! ئامین.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 9:5
45 Referans Kwoze  

ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕه‌وای خودایان به‌ درۆ گۆڕییه‌وه‌ و ئافریده‌یان په‌رست و ڕاژه‌یان كرد له‌ جیاتی ئافرێنه‌ر، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ پیرۆزه‌. ئامین.


ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه‌ تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له‌ ڕه‌واداین، له‌ ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ و ژیانی جاویدانیه‌.


من و باوک یه‌كین”.


به‌ دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه‌: خودا له‌ له‌شدا ده‌ركه‌وت، له‌ ڕووحدا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌ جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له‌ شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه‌.


سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی كه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ له‌ نه‌وه‌ی داوید په‌یدابوو،


زیندووه‌كه‌م، مردوو بووم، ئه‌وه‌تا تاهه‌تایه‌ زیندووم! ئامین. كلیله‌كانی دۆڵی بێبن و مه‌رگم پێیه‌.


“من ئیشۆعم، فریشته‌كه‌ی خۆم نارد تاكو به‌م شتانه‌ گه‌واهیی بۆ وارگه‌كان بده‌م. من له‌ ڕه‌گ و نه‌وه‌ی داویدم، هه‌ساره‌ی پرشنگداری به‌یانی”.


خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ پیرۆز ده‌كرێت ده‌زانێت درۆ ناكه‌م.


به‌گوێره‌ی ئینجیل له‌ پێناوی ئێوه‌دا دوژمنن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ پێناوی باوكاندا خۆشه‌ویستن،


چونكه‌ جیاوازی له‌نێوان جوو و یۆنانی نییه‌، چونكه‌ هه‌مان په‌روه‌ردگاره‌ بۆ هه‌مووان، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌.


پیرۆزه‌ په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ تا جاویدانی. با هه‌موو گه‌ل بڵێن: “ئامین”. هه‌لیلویا.


په‌روه‌ردگار ته‌ختی خۆی له‌ ئاسمانان چه‌سپاندوه‌ و پاشایه‌تییه‌كه‌شی به‌سه‌ر هه‌مووانه‌ و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات.


پیرۆزه‌ ناوی شكۆداری تاهه‌تایه‌، با شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی هه‌موو زه‌وی پڕ بكات. ئامین و ئامین. نوێژه‌كانی داویدی كوڕی ئیشه‌ی ته‌واو بوون.


خودایه‌، ته‌ختی تۆ تاهه‌تاییه‌، گۆچانی پاشایه‌تییت گۆچانی ڕاسته‌ڕێیه‌.


پپرۆزه‌ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ تا جاویدانی. ئامین و ئامین.


گه‌واهیده‌ری ئه‌مانه‌ ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ! خێرا‌ دێم”. ئــامـیــن! وه‌ره‌، ئــیــشــۆعــی پــه‌روه‌ردگــار.


یادی ئیشۆعی مه‌سیح بكه‌، هه‌ستاوه‌ی نێو مردووان، له‌ نه‌وه‌ی داویده‌، به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م،


ئه‌وه‌ی خودا له‌ كاتی دیاریكراو ده‌ریده‌خات، خودای پیرۆز و تاقه‌ سه‌رۆک، پاشای پاشایان، په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگاران،


ئه‌گینا، ئه‌گه‌ر به‌ ڕووح داڕشت بكه‌یت، چۆن یه‌كێكی ده‌ره‌وه‌ به‌ سوپاسكردنه‌كه‌ت بڵێت “ئامین” چونكه‌ نازانێت تۆ چی ده‌ڵێی!


فێـریان بكه‌ن هه‌موو ئه‌وه‌ی پێم ڕاسپاردوون بیپارێزن. ئه‌وه‌تـا مـن هـه‌مـوو ڕۆژێـک لـه‌گـه‌ڵـتـانـم، تـا بـه‌سـه‌رچـوونـی ڕۆژگـار”. ئامین.


پیرۆزه‌ په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌. ئامین و ئامین.


چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ش ده‌یانووت: “ئامین”. بیست و چوار پیره‌كانیش كه‌وتن و كڕنۆشیان برد بۆ ئه‌وه‌ی تا هه‌تایه‌ زیندووه‌.


كه‌واته‌ ئاگاتان له‌ خۆتان و له‌ هه‌موو مێگه‌له‌كه‌ بێت، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسا به‌ چاودێری داناون بۆی، تاكو شوانایه‌تی وارگه‌ی خودا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ خوێنی خۆی كڕیویه‌تی.


مه‌مانخه‌ره‌ نێو تاقیكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ڕزگارمان بكه‌ له‌ به‌دكار. چونكه‌ پاشایه‌تی و هێز و شكۆ هی تۆیه‌ تا جاویدانی. ئامین)


خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو، خوداوه‌ندی باوكانمان، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خۆی شكۆدار كرد، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ڕاده‌ستتان كرد و له‌به‌رده‌م پیڵاتوس نكۆڵیتان لێكرد، كه‌ بڕیاری دابوو به‌ریبدات.


به‌ڵام ئه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ ده‌مینێته‌وه‌، كاهینیه‌تییه‌كی له‌ناونه‌چووی هه‌یه‌.


ئه‌گه‌ر داوید پێی بڵێ په‌روه‌ردگار، ئیتر چۆن ڕۆڵه‌ی ئه‌وه‌؟”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite